عەدێ و مەدێ 24
مۆبایلەکەم کردەوە و زۆر لە دوو ناوەکەی گەڕام نەمدیتەوە، گۆتم: کاکە ئەو ناوە نیە! گۆتی: کوو نیە، ئەو چەتیمە سەیە بە دەستی خۆی خەزنی کردیە، گۆتی: بابە ئەوە نووسیم! وەکی مەدێ ئەو قسەی کرد، گۆتم: سەتا سەت بە غەرەتی خەزن کرایە، چونکە دەمزانی کیژەکەی سەگە خیندەواریەکی هەیە! گەڕام گەڕام، دیتم بە ناوی غاڕ غاڕانی خەزن کرایە! گۆتم: دیتمەوە، تەماشام کرد ژمارەکە چارسەت و چل و پێنجە، گۆتم: خاری چشتەکی پێدەکرێ! پەنجەم بە دووگمە کەسکەکەی وەنا و گۆتم: ها قسەی لەگەر بکە، سێ چار جاری پێچوو خاری وەرامی نەداوە، گۆتم: دەرێی خارت سەی تێبەردای؟ گۆتی: عەیفت نەکرد، خارم یان لە کۆبوونەوەیە، یان لە مەڕاعییە! بەس بێتە دەرێ لۆم دەکاتەوە، عەدێ گۆتی: ئیشمان چیە، چاوەڕێ دەکەین!
وەختەکی مۆبایلی مەدێی لێیدا، گۆتی: هەوە خارمە! هەریگرت و گۆتی: خارە کوی؟ بە قوربانی جددت بم! وەختەکی مەدێ ڕەنگی گۆڕا و گۆتی: وەی سندان وەختی هەندێ هەندێیە، قەپاتکە ئەو تەلەفۆنەی قەپاتکە! عەدێ گۆتی: کورە مەدێ وەڵلا خار دەتکوژی، ئەتوو کوو ئەو قسانە دەکەی ماخرا؟ مەدێ گۆتی: خار نەبوو نە، ئەسمەرۆکە پەلکە مێوی دەوێ لۆ دۆڵمەی!
بەینەکی باش چاوەڕێمان کرد و خار دەنگی نەبوو، گۆتم: کاکە پێناچی خار لێت بپێچیتەوە، ئەمن بە دوو ئیشی خۆم و بنیامین و گۆلکەکەی دادەچم، بزانم لۆ لە دوو منیان ناردیە! مەدێ گۆتی: دە سەبرەکی بگرە، هەی ڕەعمەت لە بابت، تەئکید بەخار کێشەی تووش عەل دەکا! گۆتم: بابە ئەوە بووە سعاتەک و خار دەنگی نەبوو، مەعنای وەیە ئیشەکە فشەیە! عەدێ لۆم هات و گۆتی: یەعنی خارم فشەیە؟ ئەتوو ئاگات لەبەر دەوی خۆتە چدەرێی! لەگە عەدێی لێک گیر بووین و یێخەی ئێکدیمان گرت، مۆبایلی مەدێی لێیدا! مەدێ گۆتی: شەڕی ڕاگرن خار تەلەفۆنی کرد!
شەڕمان ڕاگرت و مەدێ هەریگرت، یەکسەر گۆتی: هەی دەبەرت مرم خار، ئەوە ئەتوو لەکێی؟ عوکمەت ئەمن و عەدێی خلاس کرد، ئەرێوەڵلا لە سەر گۆلکەکی، ئا ئا، وەڵلا فریامان نەکەوی خۆ لە عەپسخانەی دەبینینەوە! ئا ئا، ئەوە حینوانی مەرکەز شورتەی! ئەمن و عەدێ هەر تەماشا مەدێمان دەکرد، گۆتمان: هەبی و نەبی ئەوجارە قەوما! مەدێ ناونیشانی مەرکەز شورتەی دا خاری و خواحافیزی کرد! گۆتم: چبوو ؟ گۆتی: هەونکە دەبینن خار کوو مەفرەزەی دەنێری و هەرچی معاون و پۆلیسە لوولی دەدا!
مەڕاعی: لە (مراحض) ی عەرەبی وەرگیرایە، واتە ئاودەست.
مایتی.[1]
Αυτό το στοιχείο έχει γραφτεί σε (کوردیی ناوەڕاست) γλώσσα, κάντε κλικ στο εικονίδιο
για να ανοίξετε το στοιχείο στην αρχική γλώσσα!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Αυτό το στοιχείο έχει προβληθεί φορές 957
Γράψτε το σχόλιό σας για αυτό το προϊόν!