عەدێ و مەدێ 25
لە مەرکەز شورتەی چووینە دەرێ، کابینەک لەوبەری جادەی بوو، نەستەلە و بیپسی و ئاوی دەفرۆشت، عەدێ گۆتی: هەتا خارمنەهاتیە، بابچین چشتەکی فڕ کەین! گۆتم: بابچین، پەڕینەوە ئەو بەری، عەدێ و مەدێ لە سلۆری سەر و بیپسی قۆدیان فڕکرد، گۆتیان دەوجە دوو میرانداشمان بدێ، لەگەر دەستە کێکەکی، ئەویشیان وەرگرت و کەتنە سەرێ، ئەمن بتلە ئاوەکم هەرگرت و یەک دوو قوومم لێدا، مەدێ گۆتی: ئەوە لۆ کۆکەک چشتەکی فڕ ناکەی؟ گۆتم: لەگەر ئەو چشتانە زۆر بەینم نیە! عەدێ گۆتی: دەرێی مسەقەف بووی؟ گۆتم: لۆ؟ گۆتی: ئێستا جەماعەتەکی فووگر پەیا بووینە، بیپسی و میپسی و شیرنی ناخۆن و ناخۆنەوە، لە باتی هەندێ چایە و قاوەی تار دەخۆنەوە! گۆتم: ناوەڵلا، بەران ئەمن ئەوهام پێ باشترە، مەدێ گۆتی: لەگەر سەر و پێچکی کووی؟ گۆتم: ساری جارەک دەیخۆم! گۆتی: نەبابە؟ گۆتی: ئەرێوەڵلا! گۆتی: بابە بەگێی دختۆران مەکە، سەر و پێچک ئەگەر زۆری بخۆی خراپە، بەران عەفتەی دوو جار ئیحتیادیە و هیچ لە گۆڕێ نیە!
ئەمە لەو قسانە دابووین، وەختەکی دوو میگزەمین و سێ چار لاندگرۆز، دەورەی مەرکەزیان گرت و پازدە بیست چەکدار لێی دابەزین، بە تووندی غاریان دا ژۆرێ! مەدێ گۆتی: ئەی قوربانی جدت بم خارە، ئەوڕۆ ڕۆژتە و خلاسیان کە! ئەمن هەر چاوم زەق بۆوە، گۆتم: یەعنی ئەوە خارتە هات؟ عەدێ گۆتی: بەرێ هەوە!
هەر ئەوەندەم دیت چەکدارەکان هاتنە دەرێ، معاون و پۆلیسەکانیان قۆربەست کردبوو، سواری تڕومبێلەکانیان کردن و ئێکەکیان ڕووی لە عەدێ و مەدێی کرد و گۆتی: ئەنگۆش بکەونە دوومان، خارم گۆتی با ئەوانیش بێن و دەمەوێ بیانبینم! عەدێ و مەدێ گۆتیان: یاڵلا با بڕۆین! گۆتم: ئەمن خواحافیز، سەرم نایێشی و لۆ پەڕۆکی لێ ببەستم! مەدێ گۆتی: تەراقی ئەسمەریم هورد و هەڕاش کردبی ئەگەر نێی، یاڵلا سواری تڕومبێلی بە با بڕۆین!
مایتی.[1]
Αυτό το στοιχείο έχει γραφτεί σε (کوردیی ناوەڕاست) γλώσσα, κάντε κλικ στο εικονίδιο
για να ανοίξετε το στοιχείο στην αρχική γλώσσα!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Αυτό το στοιχείο έχει προβληθεί φορές 641
Γράψτε το σχόλιό σας για αυτό το προϊόν!