عەدێ و مەدێ 26
سواری تڕومبێلی بووین و کەتینە دوو تڕومبێلەکانی خاری عەدێ و مەدێی، هەتا گەیشتینە مەزرعەی خاریان عەدێ و مەدێ لەناو تڕومبێلی چەقەنەیان لێدایە و قوونیان بادایە، خاریان بردبووە ڕێزی ڕۆستەمی زاڵ و کاوەی ئاسنگەر و ئەسکەندەری مەقدۆنی! مەدێ دەیگۆ: وەڵلا خار گێی لێ نیە بچیتە کیها چیای نەقۆرا و ترسناکە، لەوێ شێری بە گێی بگری و بیهینتەوە شاری، عەدێ دەیگۆ: وەی بدیتبا لە شەڕی کەرکووکی چ دکرەکی کرد، دوو بیکەسی لە بەدەستی سووتا و ئاگریان تێبەر بوو هەندی تەقەی پێبکا!
ئەوان کە باسی خاریان بەو تەرحەی دەکرد، ئەمن ئاڕنۆلد و ڕامبۆ و فلیمی شوعلەم دەهاتە پێش چاوی! لە بەرچاوم بوو وەکی لە تڕومبێلی دێینە خوارێ، خار لە باتی وەرامی سەلامی بداتەوە، بە تەورداسەکی هورگی معاونی هەردەزڕێنی و بە دەستی خۆی ڕیخەرۆکی دەردەینی و لە ملی معاونی دەئارێنی، ترسی ئەوەم هەبوو لۆمە لەسەر بیکەیسی دانیشتبی، هەر چووینە ناو مزرەعەیی و لێمان بڕشێنی و هەموومان بکاتە پەلکی داری و هەرمان وەرێنی، یەک دوو پفم لە خۆ کرد و دوو سێ قولوەڵلام بە دوو دا نارد.
گەیشتینە مەزرەعەیی و چووینە ژۆرێ، باشبوو چ لەگۆڕێ نەبوو، گەیشتینە ئەوسەری مەزرەعەیی و خانیەکی گەورە بەدەرکەت، دیابوو خار لەناو مەسبەحی بوو، مەلەوانی دەرکرد، جارەک پێش و پێش دەڕۆیی، جارەکیش لەو سەریڕا بە پشتە مەلە دەهاتەوە! ئەمە هەموو لە تڕومبێلی دابەزین، ئەمن و عەدێ و مەدێ لە لایەکی ڕاوەستاین و چەکدارەکانیش معاون و پۆلیسەکانیان بە شەق و شولاق هینا خوارێ و لە لایەکیان ڕێز کردن! عەدێ سەری لە بن گێی نام و گۆتی: تەماشا خاری کە چشتۆ مەلەوانی دەکا، وەختی لە دەریای خەزەر مەلەوانی کردیە، بڕوات هەبی مونافەسەی تیمساعی دەکا! مەدێ گۆتی: عەدێ بێدەنگ بەو لەوچەی مەکە، خار وا دێتە دەرێ، تەماشام کرد، دیاربوو هاتە دەرێ، ڕۆبەکیان دایێ و لە خۆی پێچا، لەسەر کورسیە پلاستیکیە درێژەکەی لێ ڕاکشا، شەربەتەکی لیمۆیان لۆ هینا، یەک دوو پەلکە نەعنای تێدابوو، قەمیشەکەی ناو پەرداخەکەی بە دەوی وەنا و یەک دوو قوومی لێدا، دایناوەو هەتا قرپ گرتی هینایەوە، ماخران دەتگۆ تۆنترەقەیە و تەقاندیان! مەدێ گۆتی: عافیەتە خارە! خاری تەماشایەکی کرد و گۆتی: سەیە کوی؟ مەدێ خەنی بوو، گۆتی: دەستت ماچ دەکەم خارە! عەدێ گۆتی: وەڵلا خارە ئەمنیش باشم و دەستت ماچ دەکەم، خار تەماشایەکی منی کرد و بە ئیشارەت گۆتیە عەدێ و مەدێی ئەوە کێ یە؟ مەدێ گۆتی: هەم جیرانە و هەم جەماعەتی خۆمانە! خار ڕووی وەرگێڕا و گۆتیە معاونەکەی: چت لە گۆلکەکەی کرد هەی گۆلک؟ ئەویش بە ترسەوە گۆتی: وەڵلاهی خارە ئەوەی خێر بی لەو گۆلکەم نەدیتیە، خار گۆتی: دەرێم چت لێکرد؟ معاون گۆتی: وەڵلا لۆ مدیر شورتەم نارد! خار سەری برند کرد و گۆتی: مەجۆ، کورە مەجۆ، بڕۆن مدیر شورتەی بینن!
مایتی.[1]
Αυτό το στοιχείο έχει γραφτεί σε (کوردیی ناوەڕاست) γλώσσα, κάντε κλικ στο εικονίδιο
για να ανοίξετε το στοιχείο στην αρχική γλώσσα!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Αυτό το στοιχείο έχει προβληθεί φορές 1,395
Γράψτε το σχόλιό σας για αυτό το προϊόν!