عەدێ و مەدێ 32
بەند بێژەکانی دی لە ترسی ئەوەی فڕێیان نەدەنە ناو مەسبەحی، دەستیان دا دمبکی و تێیان هەرکرد لە بەندان، تێکڕا دەیانگۆ: هە خارە، خارە خارە، خاریمە زۆر نازدارە، مەردی وەکی وی کەمە، پشتی پیاوی هەژارە! کابرای بەندبێژی ناو مەسبەحیش لە جێوە چەقەنەی لێدەدا و ملی بادەدا، ئاخر دەترسا مەجۆ خۆ فڕێداتە ناو ئاوێ و سەری بگری و نووقمی بنی مەسبەحی بکا، ئەو بەندبێژانەش بایی خۆیان سەگن و دەزانن کێندەرێ نیسکان دەینی، بەو بەندانە خاریان سارد کردەوە، عەدێ و مەدێش لە ناو ئارەقەی غەرق بوون هەنکی هەر پەڕن و قوون بادەن، خاریش لە جێوە سەری دەلەقاند و سمێری بادەدا!
جەماعەت هەموو جەووییان وەرگرتبوو، بەڕاست و بەچەپ هەردەپەڕین، مدیر شورتەش لە جێوە ملی بادەدا و چەقەنەی لێدەدا! وەختەکی وەکیل وەزیر بەخۆ و بە لانگرۆزەرەوە گەیشتە ناو مەزرەعەی، سەلامی کرد و نێزیک بۆوە لە خاری، خار ئیشارەتی دا بەند بێژەکان بێدەنگ بن، ئەوانیش فەوری و سەوری بێدەنگ بوون، خار گۆتیە مەجۆی: ئەو چاوەشە تۆڕیانە ببە ژۆرێ، با بڕەک هێسکی بڕنێننەوە، هەتا ئەمن دوو قسان لەگەر وەکیل وەزیری دەکەم! بەندبێژەکان تێکڕا غاریاندا دەستی خاریان ماچ کرد و گۆتیان: خوا لۆمەت بێلی خارە، خوا پایەدارت کا خارە! خار گۆتی: دەبڕۆن نانەکەی سندان کەن، ئەوجە وەرنەوە و دیسان گەرمی کەن! ئێکیان گۆتی: خارە، دەبا ئەوەی ناو مەسبەحیش بێ، توخوا ئەگەر بە لوتفی خۆت لێی نەبووری! خار بەینەکی تەماشای کرد و گۆتی: بیبەن ئەو سەیەش ببەن، با بڕەکی بنی مەنجەری بلێستەوە! بەندبێژەکان کابرایان لە ناو مەسبەحی دەرینا و کەتنە دوو مەجۆی لۆ ژۆرێ!
خار گۆتیە وەکیل وەزیری: کا گۆلکەکە؟ ئەویش دەوی تێک ئارا و نەیزانی چبرێ، عەدێ گۆتی: خارە پێدەچی لرفی کردبی! خار گۆتیە عەدێی: ئەتوو لەوچەی مەکە، وەکی پیاو قسەی دەکەن، ئەتوو تۆپە قوڕەکی لە دەوت دە و قەپاتی بکە! مەدێ گۆتی: عەدێ، ئەوە چەند جار بەتوو برێم لە عزوور خاری گووان مەخۆ!
خار گۆتیە وەکیل وەزیری: دەبینم دەوت بوویتە تەلەی تەقی، لۆ قسان ناکەی؟ ئەویش گۆتی: وەڵلاهی ئەوی ڕاستی بی، گۆلکەکەم لۆ وەزیری ناوخۆی نارد!
مایتی.[1]
Αυτό το στοιχείο έχει γραφτεί σε (کوردیی ناوەڕاست) γλώσσα, κάντε κλικ στο εικονίδιο
για να ανοίξετε το στοιχείο στην αρχική γλώσσα!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Αυτό το στοιχείο έχει προβληθεί φορές 588
Γράψτε το σχόλιό σας για αυτό το προϊόν!