عەدێ و مەدێ 35
گۆتم: بەدە تەنگەستوور دیارە سحربازی بەچەقەنەکی بزرم بکەی! گۆتی: وەرە دانیشە وەرە، وا ئەسمەر چایەی وەسەنایە، دیشلەمەکی لەسەکە، گۆتم: توخوا ئەگەر وازم لێنەینی، زۆر ماندیمە، دەمەوێ ئیسراحەتەکی بکەم! گۆتی: پێت نەگۆتم عەدێ و مەدێ چیان بەسەر هات! گۆتم: وا لەکن خاریانن و تاقیبی گۆلکی دەکەن، گۆتی: خار باسی من نەکرد؟ گۆتم: وەڵلا لەبەر گۆلکی ئەتووی هەر لەبیر نەبوو، دوایێ کێ باسی توو دەکا دەو شەپۆپە! گۆتی: ئەی بەقوربانی سەرکم بی، ئەوە لەجیاتی بچی لەوبەری پاکەتە جغارەکی ویسنتۆنم(وینستۆن) لۆ بکڕی! گۆتم: لۆ کێ هەردەپەڕی و پەنجەی لۆ لە مەرەکەبی دەنێی با ئەو لۆت بکڕی! قوومەکی دوور و درێژی لە جغارەکەی داو هەتا بن ئیسفەنجەکەی برد، ئەوجە گۆتی: هەر بڕەون وەکی سەی، ترشی و خۆشیبی هەر ئەمە ئێکەمین، هەر کاتەکی بزانین ئێکەم نابین تێک و پێکی دەدەین!
لەسە قەنەفەی پارم دابۆوە، تەماشا تەلەفزیۆنم دەکرد، لە دەرکەی درا، مندار چوون کردیانەوە، هاتنەوە گۆتیان: بابە موختار هاتیە و ئیشی بەتووە! چوومە دەرێ و بەخێراتنم کرد، پاش چاک و چۆنی، گۆتی: ئەو فۆڕمەی پڕکەوە و سبەینێ دێم دەیبەمەوە، دەمەکیدیش تەلەفزیۆنەک دێتە کۆرانینگۆ دەبی ئەتوو قسەی لۆ بکەی! گۆتم: قسەی چ؟ گۆتی: برێ وەزع زۆر باشە و دنیا خۆشە و ئاوەدانیە و ئەو شارە لە هەموو دنیایێ خۆشترە و کارەبا و ئاومان فوولە! گۆتم: یەعنی درۆیان بکەم! سۆر هەرگەڕا و گۆتی: درۆی چ، ئەتوو ڕاستیەکان دەرێی! گۆتم: ڕاستی چ، ئەمە سێ ڕۆژە ئاومان نەهاتیە! پێوەری تەمبەری کارەباش ڕۆژ نیە جارەک فڕێ نەدا، دە وەڵلاهی قسەی ناکەم، قسەش بکەم وەکی کابرای ئی بن بەڕی دەینمە سەر بەڕی! گۆتی: کیهان کابرا؟ گۆتم: ئەوی کلێتەکەی لەسەری بوو، وەکی دەیگۆ: ئەوە بەرهەمینگۆیە ئەمە دەیخۆین، ئینتیخابە دەنگمان پێ بدەن! کورە ئەگەر دەنگتان پێبدەم.....
مایتی.[1]
Αυτό το στοιχείο έχει γραφτεί σε (کوردیی ناوەڕاست) γλώσσα, κάντε κλικ στο εικονίδιο
για να ανοίξετε το στοιχείο στην αρχική γλώσσα!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Αυτό το στοιχείο έχει προβληθεί φορές 583
Γράψτε το σχόλιό σας για αυτό το προϊόν!