لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە: لە چوارچێوەی هەنگاوی شۆڕشگێرانەی جەنگی هەفتانین، ڕۆژی 9ی ئەم مانگە کاتژمێر 01:00ی دوانیوەڕۆ، دژی سوپای داگیرکەری تورک لە گردی کۆردینە لە ناوچەی هەفتانیان چالاکییان ئەنجامدا، لەم چالاکییەدا دوو مۆڵگە کرانە ئامانج و داگیرکەرانی ناویشی سزادران، هەر لەسەر ئەو گردەدا مۆڵگەیەکی دیکە کە جبەخانەی تێدا بوو سوتێندرا و لەناوبرا، لەو چالاکییەدا پێنج داگیرکەر سزادران.
لەسەر هێرشە ئاسمانییەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورکیش هاتووە: ڕۆژی 7ی ئەم مانگە کاتژمێر 11:30 بۆ 12:00ی نیوەڕۆ، فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای داگیرکەری تورک دەوروبەری گوندی ڕوسێ لە بەکتۆریایان بۆردوومانکرد.
هەروەها هاتووە: ڕۆژی 9ی ئەم مانگە کاتژمێر 12:00 بۆ 01:30 خولەکی دوانیوەڕۆ، مەیدانی چیلۆی بچوک لە گەلیی جولەمێرگ بۆردوومانکرا، هەر ئەو ڕۆژەش کاتژمێر 06:20 خولەک بۆ 07:00ی ئێوارە ناوچەی کوڕەژارۆ لە زاپ بۆردوومانکرا، لەو بۆردوومانەدا زیانێک بە هێزەکانمان نەگەیشتووە.[1]
Αυτό το στοιχείο έχει γραφτεί σε (کوردیی ناوەڕاست) γλώσσα, κάντε κλικ στο εικονίδιο
για να ανοίξετε το στοιχείο στην αρχική γλώσσα!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Αυτό το στοιχείο έχει προβληθεί φορές 926
Γράψτε το σχόλιό σας για αυτό το προϊόν!