ئەنجوومەنی گەلی شەنگال و بزووتنەوەی ئازادیی ژنانی ئێزدی (تاژێ - TAJÊ) لە خانەسۆر ڕاگەیاندراوێکی هاوبەشیان لە دژی ڕێککەوتنی بەغدا و هەولێر لەسەر شەنگال بڵاوکردەوە.
دەقی ڕاگەیەندراوی دانیشتوانی خانەسۆر:
ئێمە بە توندی بەرامبەر بە بڕیاری بەغدا – هەولێر دەوەستینەوە و قبوڵی ناکەین، چونکە ئەو بڕیارە ناکەوێتە خزمەتی خەڵکی شەنگال و هەموو پێکهاتەکانی. لەبەر ئەوەش ئەو ڕێککەوتنەوەی نێوان بەغدا و هەولێر بڕیارێکی سیاسییە. هەر بڕیارێک، کە لە بەرژەوەندی و بە ڕەزامەندیی ئێمە نەبێت بە توندی ڕەتیدەکەینەوە. بەڵام ئێمە لەگەڵ ئەوەداین ئاوارەکان بگەڕێنەوە سەر ماڵ و حاڵی خۆیان. داوایەکی تری سەرەکیمان ئاوەدانکردنەوەی شەنگالە. ئەو کەسانەی بەهۆی فەرمانەوەکەوە زیانیان بەرکەوتوە گارانتی و قەرەبوویان بۆ دابینبکرێت. دەبێت دەوڵەتی عێراق مافی کۆمەڵگەی ئێزدی لە هەموو ڕوویەکەوە قبوڵ بکات. دەبێت بڕیار لە دەرەوەی ئیرادەی ئێزدییەکان نەدات و ڕێککەوتن لەگەڵ کەسانی جیا لە ئێمە واژۆ نەکات. بۆیە ئێمەی خەڵکی شەنگال لە ئاستی سەرەکیدا خاوەن مافین، کە هەموو شتێکی خۆمان وەک بەڕێوەبەریی خۆمان لە ڕووی سەربازی و خزمەتگوزاری، کۆمەڵایەتی و ئابووری لە هەموو ڕوویەکەوە و بە هەموو شێوەیەک بۆ خۆمان هەڵبژێرین. ئەوە مافی خۆمانە، کە خۆمان بپارێزین و ئەوەش بە هەماهەنگی لەگەڵ حکومەتی عێراق دا بکەین.[1]
Αυτό το στοιχείο έχει γραφτεί σε (کوردیی ناوەڕاست) γλώσσα, κάντε κλικ στο εικονίδιο
για να ανοίξετε το στοιχείο στην αρχική γλώσσα!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Αυτό το στοιχείο έχει προβληθεί φορές 1,042
Γράψτε το σχόλιό σας για αυτό το προϊόν!