وەدات ئەرکمەن زیندانیی سیاسیی کورد، کە سزای زیندانیی هەتاهەتای و 374 ساڵ سزای زیندانیکردنی بەسەردا سەپێنرابوو، لە ژووری تاکەکەسیی زیندانی جۆری ئێفی تەکیرداغ بە شێوەیەکی گوماناوی گیانی لە دەستدا.
لە دەوروبەری کاتژمێر 21:00 بەڕێوبەرایەتیی زیندانی جۆری ئێفی تەکیرداغ تەلەفونیان بۆ بنەماڵەی ئەرکمەن کردووە و پێیان ڕاگەیاندوون، وەدات ئەرکمەن لە ژووری تاکە کەسیدا کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.
هەروەها بەڕێوەبەرایەتیی زیندانەکە بانگەشەی ئەوەی بۆ بنەماڵەی ئەرکمەن کردووە، هەوڵیان داوە ئەرکمەن بگەیەننە نەخۆشخانە، بەڵام لە ڕێگادا گیانی لەدەستداوە.
خزمەکانی ئەرکمەن لەگەڵ پارێزەرەکانیان لە ئەستەنبولەوە بەرەو تەکیرداغ کەوتونەتەڕێ.
فیدراسیۆنی کۆمەڵەکانی مەد بۆ پشتگیریی یاسایی لە بنەماڵەی دەستگیرکراوان و سزادراوان (مەد توهاد فەد - MED TUHAD-FED) لە ئەژماری میدیای دیجیتاڵی خۆیدا ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە کە تێیدا هاتووە: ئێمە زانیارییەکی تری قورسمان بەدەست گەیشت. وەدات ئەرکمەن لە زیندانی جۆری ئێفی تەکیرداغ لە زینداندا کۆچی دوایی کرد. ئێمە ئەو ئازارە یەک لە دوای یەکانە بە شێوەیەکی ئاسایی قبوڵ ناکەین. داوا لە لایەنە پەیوەندیدارەکان دەکەین، کە بەرپرسیارانە بجوڵێنەوە. ئێمە بە دوای پرۆسەکەدا دەڕۆین و چاودێریی دەکەین. سەرەخۆشی لە کەسوکار و بنەماڵەی وەدات ئەرکمەن دەکەین.[1]
Αυτό το στοιχείο έχει γραφτεί σε (کوردیی ناوەڕاست) γλώσσα, κάντε κλικ στο εικονίδιο
για να ανοίξετε το στοιχείο στην αρχική γλώσσα!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Αυτό το στοιχείο έχει προβληθεί φορές 1,618
Γράψτε το σχόλιό σας για αυτό το προϊόν!