لە گەڕەکی تورک ئۆزۆی ناوچەی ماماک لە ئەنقەرە 3 کەس بە ناوەکانی د.گ، س.گ و کەسێکی تر، کە ناوەکەی نازانرێت هێرشیان کردە سەر ڤۆڵکان تەمەل. ئەوە دووەم جارە نەژادپەرەستەکان هێرش دەکەنە سەر بنەماڵەی تەمەل.
مزگین تەمەل خوشکی ڤۆڵکان تەمەل لەبارەی ئەو هێرشەوە ڕایگەیاند، 3 کەس هێرشیان کردووەتە سەر ڤۆڵکان تەمەلی برای وتویانە: ئێرە تورک ئۆزۆیە، دەبێتە گۆڕی کوردان. دەبێت کوردی پیس و گڵاو لێرە دەربکرێن.
تەمەل وتی، هەر 3 کەسەکە بە ساتور، کێرد و دار هێرشیان کردووەتە سەر ڤۆڵکانی برای و وتیشی، هەر ئەو کەسانە ساڵی ڕابردووش هێرشیان کردووەتە سەریان و ئەوەشی وت: ئێمە خەڵکی شرنەخین. ئەوە ساڵێکە ئەو هێرشە نەژادپەرستانەمان دەکرێتە سەر و دەیانەوێت لێرە بڕۆین. بە ئێمە دەڵێن، 'کوردی پیس و هێرش دەکەنە سەرمان' براکەم هێشتا تەمەنی 17 ساڵە. ئێوارەی دوێنێ کاتێک براکەم لە ماڵ ڕۆیشتووەتە دەرەوە دیسانەوە پێیان وتوە، 'کوردی پیس، ئێرە تورک ئۆزۆیە، دەبێتە گۆڕی کوردەکان' و پەلاماری براکەمیان داوە.
تەمەل ڕایگەیاند، براکەم بەهۆی هێرشەکەوە تووشی تەنگیی نەفەس بووە و وتی: سەروچاو و لوتیان شکاندووە. بە زۆر هەناسە دەدات. چووین بۆ نەخۆشخانە و ڕاپۆرتیشمان وەرگرت و سکاڵامان تۆمار کرد.
تەمەل ئاماژەی بەوەشکرد، هێرشبەرەکان دەستگیرنەکراون و وتی: ئێمە ڕاپۆرتەکەمان وەرگرتووە. دوێنێ ڕۆیشتین بۆ بنکەی پۆلیس و سکاڵامان تۆمار کرد، بەڵام هێرشبەرەکان دەستگیر نەکراون. پۆلیس پێی وتین: 'لێرە بار بکەن پێش ئەوەی شتێکتان بەسەر بێت. ئێمە ناتوانین ئەوانە دەستگیر بکەین، تەنها دەتوانین سزای داراییان بۆ دەر بکەین'. ئەی باشە ئەوە دادپەروەرییە؟.[1]
Αυτό το στοιχείο έχει γραφτεί σε (کوردیی ناوەڕاست) γλώσσα, κάντε κλικ στο εικονίδιο
για να ανοίξετε το στοιχείο στην αρχική γλώσσα!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Αυτό το στοιχείο έχει προβληθεί φορές 1,143
Γράψτε το σχόλιό σας για αυτό το προϊόν!