دەقی پیرۆزباییەکەی گەلاوێژ ساڵح فەتاح:
یادی ڕۆژنامە ئازیزەکەمان پیرۆز بێت
وا ڕۆژنامەی کوردستانی نوێی ئازیز، سێ دەیەی تەمەنی بەڕێکرد، تەمەنێکی پڕ هەوراز و نشێو، پڕ ماندوێتی و شەونخونی، پڕ وشە و پەیڤی سەوز و ئومێدبەخش، پڕ گوزارشتی سووری شۆڕش و پڕ تەعبیر لە ڕای خەڵک و پێشمەرگە و ڕۆشنبیران و یادەوەریی شەهیدان.
کوردستانی نوێ ، گەورەترین شانازیی ئەوەی پێبڕاوە کە تاقە ڕۆژنامەی ڕۆژانەی دوای ڕاپەڕینە شکۆدارەکەی خەڵکی کوردستانە. قورسایی زۆری خرایە سەرشان و سەرکەوتوانە گەیاندیە مەنزڵ. لەبیرتان بێت ئەمە ڕۆژنامەی مامی کوردانە بۆیە دەبێت جێگەی ڕای جیاواز لە ڕای خۆتان و حزبەکەیشتانی تێدا بێت وەک وا بووە.
لەمڕۆژەدا پیرۆزبایی گەرم لە سەرنووسەر و دەستەی نووسەران و هەموو ڕۆژنامەنووس و کادرەکانی ڕۆژنامەکەتان دەکەم، سڵاو بۆ هەموو ئەوانەی ڕۆژێک لە ڕۆژان کاری لەم ڕۆژنامە بەربڵاوەدا کردووە. سڵاو بۆ شەهیدەکانی ئێوە و تێکڕای ئەوانەی لە ڕێی قەڵەم و وشە و بواری ڕۆژنامەگەریدا گیانی خۆیان بەخشی بەم کاروانە پڕ ڕێبوارە.
چاوتان ماچ دەکەم و سەرکەوتوو و سەرفراز بن، چاومان لە سەرکەوتنی زیاترتانە.
گەلاوێژ[1]
Αυτό το στοιχείο έχει γραφτεί σε (کوردیی ناوەڕاست) γλώσσα, κάντε κλικ στο εικονίδιο
για να ανοίξετε το στοιχείο στην αρχική γλώσσα!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Αυτό το στοιχείο έχει προβληθεί φορές 1,629
Γράψτε το σχόλιό σας για αυτό το προϊόν!