دەقی پرسەنامەکەی دەرباز کۆسرەت ڕەسوڵ:
بەڕێزان: کەسوکارو خانەوادەی مامۆستای هونەرمەند زرار محەمەد مستەفا
بە خەم و پەژارەیەکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی مامۆستای هونەرمەند و کەسایەتی دیارو ناسراوی کوردستان و #ڕواندز# مامۆستا (زرار محەمەد مستەفا)م بیست.
مامۆستا زرار هونەرمەندێکی گەورەی کوردو دامەزرێنەری تیپی پاشای ڕواندزو مامۆستاو پەروەردەکارو مامۆستای چەندان هونەرمەندی دیارو گەورەی کوردە، کە ئێستا ڕۆڵی گەورەیان هەیە لە دنیای میوزیک و هونەری کوردی.
بۆ کۆچی دوایی مامۆستا زرار محەمەد مستەفا پرسه و سەرەخۆشی و هاوخەمی خۆمتان ئاراستە دەکەم، هیواخوازم ئەمە دواکۆست و ناخۆشی هەموومان بێت، خوای گەورە سەبووری هەموو لایەک بدات و کۆچکردوو جێگای بەهەشتی بەرین بێت.
دەرباز کۆسرەت ڕەسول
کارگێڕی مەکتەبی سیاسی
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان[1]
Αυτό το στοιχείο έχει γραφτεί σε (کوردیی ناوەڕاست) γλώσσα, κάντε κλικ στο εικονίδιο
για να ανοίξετε το στοιχείο στην αρχική γλώσσα!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Αυτό το στοιχείο έχει προβληθεί φορές 2,063
Γράψτε το σχόλιό σας για αυτό το προϊόν!