ناو: جەلال
نازناو: #مام جەلال# ماسۆی
ناوی باوک: محەمەد
$ژیاننامە$
شەهیدی نەمر(جەلال محەمەد ئەمین)ناسراوبە(مام جەلال مەسۆی)لەساڵی (1945) لەگوندی مەسۆی لەدایک بوەو بەشداری شۆرشی ئەیلولی کردوە، لەسالی (1977) پەیوەندی کردوە بەریزەکانی کۆمەڵەی ڕەنجدەرانی کوردستانەوە لەسنووری کۆمیتەی ئاگر، لەساڵی (1979)پەیوەندی کردوە بەهێزی پێشمەرگەی کوردستانەوە، لەساڵی (1982)بوە بەفەرماندی کەرتی (2)ی تیپی (51)ی #گەرمیان#ەوە، بەشداری زۆربەی شەڕەکانی کردوه سێ جار بریندار بوە، لەئەنفالەکەدا وەک پارەیزان ماوەتەوە تاوەکو ساڵی (1991)بوە بەفەرماندەی بەتالیۆنی #کفری#، لەساڵی (1992)کراوە بە نوینەری بەرەی کوردستانی لەگەرمیان، لەساڵی (1993 - 1995)کراوە بەلێپرسراوی کۆمیتەی پێشمەرگە دێرینەکانی کفری، دواپلەی جێگری فەرماندەی فەرماندەییەکان بوە، مەدالیای ڕێزلێنانی هەڤاڵ مام #جەلال تاڵەبانی# پێ بەخشراوە، لە (#01-06-2002#)شەهید بووە.[1]
Αυτό το στοιχείο έχει γραφτεί σε (کوردیی ناوەڕاست) γλώσσα, κάντε κλικ στο εικονίδιο
για να ανοίξετε το στοιχείο στην αρχική γλώσσα!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Αυτό το στοιχείο έχει προβληθεί φορές 1,073
Γράψτε το σχόλιό σας για αυτό το προϊόν!