بە ناوی پەروەردگاری بەخشندە و میهرەبانەوە
بەڕێزان خانەوادە و بنەماڵەی تێکۆشەر(مام #حەمید ڕەشاش#).
بە داخ و پەژارەیەکی زۆرەوە هەواڵی ماڵئاوایی پێشمەرگە و تێکۆشەری دێرینی #یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان# و هاورێی دێرینی سەرۆک #مام جەلال# و نوسەر و ڕوناکبیر (مام حەمید ڕەشاش)-م بیست، بۆ ئەو خەمەتان لە ناخەوە بەشداریی خەمتان دەکەم و پرسە و سەرەخۆشیی و هاوخەمی قووڵی خۆم ئاڕاستەی یەک بە یەکی خانەوادە و بنەماڵە تێکۆشەرەکەتان دەکەم و بۆ خۆتان خۆش بن.
مام حەمید کەسایەتییەکی نیشتیمانپەروەر و خۆشەویست و کۆمەڵایەتی دیاری شاری #هەولێر# و کوردستان بوو، لەماوەی تەمەنیدا و لە پاڵ ئەرکە پیرۆزەکەی کە وەک پێشمەرگەیەکی دڵسۆز و بە ئەمەک خزمەتی گەلەکەی کردووە، لە بواری نوسین و فۆلکلۆر و کەلەپوری کوردەواریشدا خزمەتێکی زۆری پێشکەشکردوە و لەو بوارەشدا خاوەنی چەندین کتێبە. هەر بۆیە لەدەستدانی ئەو کەڵەپیاوە لە ناخەوە نیگەرانیکردین و یاد و یادەوەریشی هەمیشە بە زیندیووی لە ناوماندا دەمێنێتەوە.
لە پەروەردگاری مەزن دەپاڕێمەوە گیانی کۆچکردووەکەمان بە بەهەشت شاد بکات و دڵنەوایی و سەبووری بە هەموو لایەک ببەخشێت و لە هەموو ناخۆشی و خەمێک بە دووربن.[1]
انا لله وانا الیە ڕاجعون
#لاهور شێخ جەنگی#
#21-01-2022#
Αυτό το στοιχείο έχει γραφτεί σε (کوردیی ناوەڕاست) γλώσσα, κάντε κλικ στο εικονίδιο
για να ανοίξετε το στοιχείο στην αρχική γλώσσα!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Αυτό το στοιχείο έχει προβληθεί φορές 1,916
Γράψτε το σχόλιό σας για αυτό το προϊόν!