دەقی پیرۆزباییەکەی #سۆران# جەمال تاهیر:
برای بەڕێزم کاک کاروان ئەنوەر..
بەڕێزان بەڕێوەبەری نووسین و ڕۆژنامەنووس و ستافی سایتی PUKmedia
بە بۆنەی 18 هەمین ساڵ یادی دامەزراندنی ماڵپەڕی PUKmedia و داگیرساندنی 19 هەمین مۆمی کارکردنتان، گەرمترین پیرۆزباییتان ئاڕاستە دەکەم.
ئومێد دەکەم PUKmedia وەک ماڵپەڕی فەرمیی ی.ن.ک هەمیشە ڕاستگۆیی و بەرپرسیارێتی بنەمای سەرەکی کارکردنتان بێت، لەپێناو گەیاندنی ڕاستی و زانیاری دروست و گەشەپێدانی بواری ڕۆژنامەوانی کوردی.
هیوادارم ڕۆڵ و پێگەی خۆی بپارێزێت، لەپێناو قوڵکردنەوەی بنەماکانی ئاشتی و دیموکراسی و تەبایی و یەکڕیزی گەلەکەمان.
جارێکی تر پیرۆزبێت ساڵیادی دامەزراندنی ماڵپەڕەکەتان.
سەرفراز وسەرکەوتووبن...
د. سۆران جەمال تاهیر
ئەندامی م.س و لێپرسراوی مەکتەبی پەیوەندییەکانی ی.ن.ک[1]
⚠️ تێبینی: ئەم بەڵگەنامەیە کێشەی ڕێنووس و ڕێزمانیی هەیە، کوردیپێدیا بەمەبەست هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!
Αυτό το στοιχείο έχει γραφτεί σε (کوردیی ناوەڕاست) γλώσσα, κάντε κλικ στο εικονίδιο
για να ανοίξετε το στοιχείο στην αρχική γλώσσα!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Αυτό το στοιχείο έχει προβληθεί φορές 1,190
Γράψτε το σχόλιό σας για αυτό το προϊόν!