دەقی پیرۆزباییەکەی سەرکەوت محەمەد غەفور:
بەرێزان سەرنوسەر و ڕۆژنامەنووسان و کارمەندانی ماڵپەری PUKmedia ی ئازیز.
بە بۆنەی (19)هه مین ساڵیادی دامەزراندنی ماڵپەڕەکەتانەوە، جوانترین پیرۆزباییتان ئاراستە دەکەین، هیوای سەرکەوتن و بەردەوامیتان بۆ دەخوازین.
ماڵپەڕی PUKmedia وەک پێشەنگی میدیای ئەلیکترۆنی، ڕۆڵ و کاریگەری له میدیا و گواستنەوەی ڕووداوەکان هەنگاوێکیی پڕ بایەخ و وێستگەیەکی گرنگی خەباتە مێژوویەکەی #یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان#ە، هەمیشە سەرچاوەی هەواڵ و زانیاری دروست بووە و ڕێنوێنێکی بەئەزموون بووە لە هۆشیارکردنەوەی تاکەکانی کۆمەڵگا لە سەرجەم بوارەکانی ژیاندا، لەماوەی تەمەنی پڕ شکۆیدا جگە لە پەیام و دید و بۆچوونەکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، توانیویەتی ببێتە سەکۆیەکی ئازاد بۆ هەموو دەنگ و ڕەنگە جیاوازەکان و سەرچاوەیەکی باوەڕپێکراوی خوێنەران بووە لە سەرتاسەری جیهان.
دووبارە بە ناوی خۆم و هەڤاڵانم لە بۆردی پەیوەندییەکانی دەرەوەی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان گەرمترین پیرۆزباییتان ئاڕاستە دەکەین هەر شادو سەرکەتووبن.
سەرکەوت محمد غفور
ئەندامی سەرکردایەتی و
لێپرسراوی بۆردی پەیوەندییەکانی دەرەوە
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان[1]
Αυτό το στοιχείο έχει γραφτεί σε (کوردیی ناوەڕاست) γλώσσα, κάντε κλικ στο εικονίδιο
για να ανοίξετε το στοιχείο στην αρχική γλώσσα!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Αυτό το στοιχείο έχει προβληθεί φορές 1,598
Γράψτε το σχόλιό σας για αυτό το προϊόν!