پیر لە خۆشیان ناتڕێ
لە ناوچەی خۆشناوەتیدا چەندین ئیدیۆمیان بەبن زاریدا هاتووە کە زۆر شیرین و پڕ گوزارشت و ئەزموونن وەکوو:(پیر لە خۆشیان ناتڕێ)، زۆرجاران بینراوە کە منداڵ تێر شیر دەخوات وردە تڕ و فسێ دەکات، یان کاروبەرخ کە تێر و پڕ دەبن بەهەمان شێوەی منداڵان تڕێ دەکەن، مرۆڤیش کە بەساڵ دەچێت زۆر نەخۆشی و پەککەوتەیی ڕووی تێ دەکات، مرۆڤ کە به ساڵدا دەچێت وردەوردە هەموو ئەندامەکانی سست و ناچالاک دەبن، خۆویست و خۆنەویستی تێکەڵ دەبێت، سەرباریش کۆمەڵێک نەخۆشی و دەردە پیری سەر هەڵدەدەن، یەکێک له و دەردانە وردە ئاهەنگی پاشەڵی مرۆڤە، کە بەدەنگ و بێ دەنگی لە دەرچەوە بەڕەڵڵادەبێت کە وتراوە: پیری و هەزار عەیب یان سەد عەیب، یەکێک له و نەخۆشییانە خۆنەویستی دەرچە و کۆمییەتی، کە بەدەست خۆی نییە و خۆنەویستانە لەپتی دەردەچێت و لێی بەردەبێت، ئەوە بووە بە ئیدیۆم بۆ بێ دەسەڵاتی لە ئەنجامدانی کارێک دەوترێت: پیر لە خۆشیان ناتڕی[1]
Αυτό το στοιχείο έχει γραφτεί σε (کوردیی ناوەڕاست) γλώσσα, κάντε κλικ στο εικονίδιο
για να ανοίξετε το στοιχείο στην αρχική γλώσσα!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Αυτό το στοιχείο έχει προβληθεί φορές 1,688
Γράψτε το σχόλιό σας για αυτό το προϊόν!