سەباح عەلی جاف
لە ساڵی 1983 لە #کەلار# - کەلاری کۆن لە دایکبووە.
لە ساڵی 1989 لە قوتابخانەی شێروانە (کۆنترین قوتابخانەی کەلار) دەخرێتە بەر خوێندن.
قوناغەکانی خوێندن بە سەرکەوتوانە (ناوەندی و ئامادەی) لە کەلار تەواو دەکات.
ساڵی خوێندنی 2002-2003 بە یەکەمی بەشەکەی، بەشی کۆمەڵایەتی پەیمانگای مەڵبەندی مامۆستایانی کەلار تەواو دەکات.
ساڵی خوێندنی 2013-2014 بە یەکەمی بەشەکەی، بەشی مێژوو لە فاکەڵتی پەروەردە لە زانکۆی #سلێمانی# لە کەلار تەواو دەکات.
لە ساڵی 2000ەوە دەستی بە نوسین کردووە، لە بوارەکانی (شیعر، چیرۆک، ووتار، کاری ڕۆژنامەنووسی، لێکۆڵینەوە..هتد) لە ڕۆژنامە و گۆڤارە کوردیەکاندا بابەتەکانی بڵاوکردووەتەوە، لەوانە (رامان، کۆچ، ئایدیا، شیکار، خاڵ..هتد).
لە ساڵی 2003 – 2013 کاری ڕۆژنامەنووسی بۆ چەندین دەزگا و ڕۆژنامە کردووە وەک پەیامنێر و لێپرسراوی و دەستەی نووسەران و خاوەن ئیمتیاز لەوانە (رۆژنامەی بەرەوشار و داینەمۆ لە #گەرمیان#، گۆڤاری نیگا و وارڤین و هەفتانە و واڵاپرێس، ڕۆژنامەی ژیانەوە و ئاسۆ و کوردستانی نوێ و ئەدەب و هونەر..هتد)
ماوەی شەش مانگ بەڕێوەبەری ڕادیۆی تەوار بووە لە گەرمیان.
بەهۆی کارە ڕۆژنامەوانیەکان و لێکۆڵینەوە و چالاکیەکانیەوە چەندین خەڵات و بڕوانامەی ڕێز لێنانی پێ بەخشراوە.
ئەندامی نێودەوڵەتی فیدراسیۆنی ڕۆژنامەنووسانی جیهانە، ئەندامی کارای سەندیکای ڕۆژنامەنووسانی کوردستانە.
ئێستا 20222 مامۆستایە لە زانکۆی گەرمیان.
خاوەنی ئەم بەرهەمانەیە:
پەروەردە و فێربوون گرفت و گۆڕان 2011
ئەنفال 25 لە 10 ڕەهەندەوە 2013
چەند لاپەڕەیەک لە مێژووی ئەوروپا 2014
پەروەردە و خوێندن لە گەرمیان (#کفری# و کەلار بە نمونە)، (ئامادەیە بۆ چاپ).
مێژوو لقێک لە زانستە مرۆییەکان، (ئامادەیە بۆ چاپ).
ببیلیۆگرافیای ڕۆژنامەنووسی کوردی لە کەلار، (نامیلکەیە ئامادەیە بۆ چاپ).[1]