بابەت: وەرزشی
چەند وەرزشێکە کە ڕێک بۆ سوتاندنی چەوری ورگ و کەلەکە داندراوە و زۆر بەسوودە و دەتوانیت لە ماڵەوە ئەنجامی بدەیت:
1- لەسەر پشت ڕابکشێ و بەشێوەی پایدەرلێدان قاچەکانت بجوڵێنە، دەستت بخەرە پشتی سەرت و ئەویش هەر جارە و بۆ لایەک بەرەو (ڕاست و چەپ)، 30 جار دوبارەی بکەرەوە.
2- ئەمجارە قاچەکانت ڕابگرە و دەستت بخەرە پشتی سەرت و جارێک بۆ لای ڕاست و جارێک بۆ لای چەپ، 15 جار بۆ هەر لایەک.
3- پاشان قاچت کۆبکەرەوە و جێگیری بکە و دواتر ڕابکشێ و بە پەستانی سکت هەڵبستەرەوە و ڕابکشێرەوە، 30 جار
4- دواجار بچۆرە سەر دەست و ئەژنۆت و قاچی ڕاست و دەستی چەپ درێژ بکە و پاشان پێچەوانەکەی، 30 جار
5- بچۆرە سەر دەم و بە پەستانی دەست و سنگت خۆت ڕابگرە و 15 چرکە بەو جۆرە بوەستە، دواتر بنوشتێرەوە و یەکسەر هەڵبستەوە و 15 چرکەی دیکە بوەستە، 10 جار دوبارەی بکەرەوە.
[1]
Αυτό το στοιχείο έχει γραφτεί σε (کوردیی ناوەڕاست) γλώσσα, κάντε κλικ στο εικονίδιο
για να ανοίξετε το στοιχείο στην αρχική γλώσσα!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Αυτό το στοιχείο έχει προβληθεί φορές 293
Γράψτε το σχόλιό σας για αυτό το προϊόν!