وشەی ئاو لە پەندی پێشیناندا
ئاو بڕوات، زیخەکەی دەمینێت.
واتە: پیاوی گەورە و خزمەتگوزار و وەجاغزادە لە دوای مردنیشی ناونیشانی دەمینێت و ون نابێت.
ئاو بە بێژنگ ناگیرێت.
واتە: هەر ئیشە و بە کەرەستەی خۆی دەکرێت و شتی خۆی بۆ بەکاردێت.
ئاوە و ئاو چێ.
واتە: بڕوات و نەگەڕێتەوە.
ئاویان بە جۆگەیەکدا ناڕوات.
واتە : پێکەوە ناگونجێن.[1]
Αυτό το στοιχείο έχει γραφτεί σε (کوردیی ناوەڕاست) γλώσσα, κάντε κλικ στο εικονίδιο
για να ανοίξετε το στοιχείο στην αρχική γλώσσα!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Αυτό το στοιχείο έχει προβληθεί φορές 359
Γράψτε το σχόλιό σας για αυτό το προϊόν!