ئیدیۆمی تایبەت بە ئاژەڵ
لە زمانی کوردیدا، ناوی هەندێک ئاژەڵ و گیانلەبەر، کە خاوەنی هەندێ خاسیەت و تایبەتمەندین، بۆتە ئیدیۆم بەرانبەر هەر مرۆڤێک بەکاردێت، کە هەمان خاسیەت و تایبەتمەندییان هەبێت، وەک:
ڕێوی: بۆتە ئیدیۆم بۆ مرۆڤی فێڵباز(دیسان ڕێوییەکە هەڵی خەڵەتاندین).
مەڕ: بۆتە ئیدیۆم بۆ مرۆڤی فەقیر و بێ وەی (دەڵێی مەڕە).
مانگا: وەک ئیدیۆم بۆ مرۆڤی قەڵە و زۆرخۆر بەکاردێت (وەک مانگایە).
بەراز: وەک ئیدیۆم بەرانبەر بە مرۆڤی ملهوڕ بەکاردێت، کە تەنیا ژیانی خۆی بوێت (فڵانەکەس بەرازە).
بزن: بۆتە ئیدیۆم بۆ کەسێک کە زوو هەڵبچێت و بێ ئارام و بێ ئۆقرە بێت.
بارگیر: بۆ مرۆڤی زەبەڵاح و کەم ژیری بەکاردێت و بۆتە ئیدیۆم [1]
Αυτό το στοιχείο έχει γραφτεί σε (کوردیی ناوەڕاست) γλώσσα, κάντε κλικ στο εικονίδιο
για να ανοίξετε το στοιχείο στην αρχική γλώσσα!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Αυτό το στοιχείο έχει προβληθεί φορές 1,532
Γράψτε το σχόλιό σας για αυτό το προϊόν!