کاری کەر و خواردنی بارگین
کەر یەکێکە له و ئاژەڵانەی کە کەمخۆرە و ئەگەر تا بەیانی لەسەر ڕەوسە و خەرمانی گەنم بێت، بەدانەوێڵە ناکەوێت، چونکە لە ئاژەڵە کاوێژکەرەکان نییە و هێدی هێدی و کەم کەم دانەوێڵە دەخاتە دەمیەوە و ورد ورد دەیجوێت ئینجا قوتی دەدات، لەگەڵ ئەوەش کەر زۆرترین کاری پێ دەکرێت و زۆر پشوو درێژ و بارەبەرە، مرۆڤ بۆ کاروبارەکانی ژیان بەر لەپێشکەوتنی تەکنەلۆجیا زۆرترین سوودی لێ بینیووە، بارگین یان بارگیر، ئەسپی خەساوە لە چاککردنی ماین و ئەسپ دا پەیدا دەبێت بۆ باربردنی نێوان کوێستان و گەرمیان و جوتکردن و کێڵان و ناعور ڕاکێشان و گەڕان بەکاردەهێنرێت، لەبەر ئەوەی وەچەی ئەسپە و بارەبەرێکی باشە پێویستی بەئالیک و کاوجۆیەکی زۆر هەیە تاوەکو هێز و ووزەی بۆ بگەڕێتەوە و کاروبارەکانی پێ ئەنجام بدرێت، وەک ئیدیۆم بارگین و بارگیر بۆ کەسی نەزان و بێ عەقڵیش بەکاردەهێنرێت بەڵام لێرەدا بووە به و ئیدیۆمە، بۆ تایبەتمەندی و هەر کەس بە کاری خۆی، هاوشێوەی(نان بۆ نانەوا و گۆشت بۆ قەساب) دەوترێت: کاری کەر و خواردنی بارگیر واتە کار بۆ گوێدرێژ و خواردنیش بۆ بارگیر وەک ئەوەی بوترێت: گۆشت قابیلی بازە.[1]
Αυτό το στοιχείο έχει γραφτεί σε (کوردیی ناوەڕاست) γλώσσα, κάντε κλικ στο εικονίδιο
για να ανοίξετε το στοιχείο στην αρχική γλώσσα!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Αυτό το στοιχείο έχει προβληθεί φορές 1,382
Γράψτε το σχόλιό σας για αυτό το προϊόν!