کوێرە نانە
کوێر، به و کەسە دەوتریت کە چاوی هیچ نابینێت، یەکێکە لە نەخۆشیە بێ چارەسەرەکان چ بەزگماکی تووش بێت یان بە نەخۆشی بۆیە وتراویشە: کوێر تادەمرێت بەتەمای دوو چاوی ساغە، ئه و کوێریە وەک ئیدیۆم لە زۆر بواردا بەکارهاتووە وەک(کوێرەکانی واتە: سەرچاوەیەکە ئاوی کەمە، کۆردەره واتە: دەراوێکە خراپ ئاوی دەردەبێت ، کۆراو واتە: ئاوی کەمە، کوێرەدڵ کەسی کەم تێگەیشتوو، کوێرەدێ واتە دێیەکی دوورە شار و ئاوەدانی، کوێرەوەری واتە کەمی خوێندەواری، کوێرانه بیرکردنەوە و قسەی بێ لێکدانەوە ، کوێرەڕێ ڕیگەی لاوەکی بێت و هاموشۆی بەسەرەوە نەبێت) کەواتە دەردەکەوێت ئاوەڵناوی(کوێر-کۆر) چ وەک پێشگر بێت یان پاشگر(وجاغ کوێر، کوێر نان) لەهەردوو حاڵەتدا بەمانای کەم و کورتی دێت، لێرەدا بەکەسێک دەوترێت: کوێرە نانە کە بەرچاوتەنگ بێ و نانبدە و سەخی نەبێت بەڵکو کەسێکی قرچۆک و دەست قوچاو بێت بە تەوس و پەلار و تانە و تەشەرەوە پێی دەوترێت فڵانە کەس کوێرەنانە.[1]
Αυτό το στοιχείο έχει γραφτεί σε (کوردیی ناوەڕاست) γλώσσα, κάντε κλικ στο εικονίδιο
για να ανοίξετε το στοιχείο στην αρχική γλώσσα!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Αυτό το στοιχείο έχει προβληθεί φορές 679
Γράψτε το σχόλιό σας για αυτό το προϊόν!