کەر و خۆڵەمێشن
هاوشێوەی ئه و ئیدیۆمەش هەیە کە دەڵێت: وەکو سەگی سەر زبڵدان، لە زستانی سارد وسۆڵدا سەگ زۆر حەزی لەسەر گیفۆک و سەرین گوان و زبڵدانە، چونکە گەرمە ئەگەر بەفر یەک مەتریش ببارێت مادام ژێرەوەی گەرمە بێ باک لەسەر زبڵدانەکە وەردەکەوێت و دەخەوێت، ئاژەڵی گوێدرێژیش یەکێک لە چالاکیەکانی بۆ پشوودان و پشت خوراندن گەوزینە لە خۆڵە پۆت و خۆڵەمێش و خۆڵە کەوە و مشکی و مشکیدان، ئەوەندە حەزی پێ دەکات وەک ئەوەی ڕوونی سەگی لە قەلب بدەی، هەندێک پارچە زەوی ناوی ئاقارانیش لە گوندەکانی کوردستان بەناوی(کەر گەوز) هەیە، ئەوە لایەنی ڕاستەقینەی ئیدیۆمەکەیە، وەکو ئیدیۆمیش بەکاردێت بۆ لێک وەشانەوەی دوو شت بەیەکەوە یان کەسێک زۆر جوان لەگەڵ کار و ئیشەکەی بسازێت و گونجاو بێت بە تەوس و گاڵتەوە دەوترێت: کەر و خۆڵەمێشن.[1]
Αυτό το στοιχείο έχει γραφτεί σε (کوردیی ناوەڕاست) γλώσσα, κάντε κλικ στο εικονίδιο
για να ανοίξετε το στοιχείο στην αρχική γλώσσα!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Αυτό το στοιχείο έχει προβληθεί φορές 960
Γράψτε το σχόλιό σας για αυτό το προϊόν!