ناونیشان: سامانی ئاژەڵ
نووسین و ئامادەکردن: #عەلی کەریم ئیسماعیل#
سامانی ئاژەڵ بەگرنگترین ئەو بەروبوومانە دادەنرێت کە کاریگەریی لەسەر ژیانی مرۆڤ هەیە، هەروەها سامانی ئاژەڵ چەندین بەروبوومی جۆراوجۆری تێدا دەست دەکەوێت کە کارێگەری لەسەر ئابووری وڵات هەیە، بۆیە ئاژەڵەکان بەگشتی و ئاژەڵی ماڵی بەتایبەتیی بەخێو دەکرێن بۆ مەبەستی دەست کەوتنی سامانی ئاژەڵ، ئەم جورە گیانەوەرانە ئەوەمان بۆ دەردەخەن کە دەورێکی زۆر گرنگ لەژیانی مرۆڤدا هەیە، چونکە تەنیا سەرچاوەی مادەی خۆراک نین و بۆ مروڤ و بەس، بەڵکوو یارمەتیی ئادەمیزاد بۆ ڕاپەراندنی کاروباری کشتوکاڵیش، بۆیە تادێت ڕوبەری ئەو زەوییانەی گیانەوەریان تێدا بەخێودەکرێت زۆرتر دەبێت، بۆ نموونە لەوەرگا هەمیشەییەکان ئێستای سەر زەوی 2022 لە 25%ی هەموو ڕوبەری زەوی پێک دێنی و مروڤ بەردەوامە لەزیادکردنی بەرهەم چاک کردنی جۆری ئەو بەرهەمە.[1]
سەرچاوە: پەرتووکی #گرنگی دیاردە جوگرافیەکان#
Αυτό το στοιχείο έχει γραφτεί σε (کوردیی ناوەڕاست) γλώσσα, κάντε κλικ στο εικονίδιο
για να ανοίξετε το στοιχείο στην αρχική γλώσσα!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Αυτό το στοιχείο έχει προβληθεί φορές 1,584