نان خۆری، سفرە دڕ
سپڵە: کەسێکە کە چاکەی کەسی لەپێش چاو و لەبەرچاو نەبێت، سوپاسگوزاری هیچ شتێک نەبێت، خاسیەتی پشیلەی هەبێت دەوترێت: پشیلە کە خۆراکی پێ دەدەیت چاوی دەنوقێنێت، بۆیە کە توڕەی دەکەیت گازت لێ دەگرێت، چونکە کەنانەکە یان پارچە گۆشتەکەی دەخوات تۆ نابینێت، زۆرجار له و وڵاتی کوردنشینەی ئێمەدا خەڵکانێکی زۆر دوای ئەوەی نان و نمەکی کەسێکیان کرد و خوارد، ئەوا زیاتر بێ نمەکی دەکەن و زیان بە خانەخوێ و خاوەن نانەکە دەگەیەنن چ لە ناموس و کەل و پەل و بەها و شکۆ و ڕێزەوە تاوەکو دزی لێکردنی، ئەوە بووە بە ئیدیۆم و بەکەسێکی سفرە، سپڵە، پێ نەزان، بێ ئەمەک دوای نان خواردنی سەر سفرە و خوان ئینجا زیانێکیشی هەبێت بە ڕق و کینە و قێزەونی و سووکییەوە پێی دەوترێت: نانخۆری سفرە دڕ. [1]
Αυτό το στοιχείο έχει γραφτεί σε (کوردیی ناوەڕاست) γλώσσα, κάντε κλικ στο εικονίδιο
για να ανοίξετε το στοιχείο στην αρχική γλώσσα!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Αυτό το στοιχείο έχει προβληθεί φορές 1,186
Γράψτε το σχόλιό σας για αυτό το προϊόν!