تەڕاش لەسەر ڕەگی خۆی شین دەبێت
تەڕاش لە خۆشناوەتیدا دوای بڕینی داری مازوو، لە کۆڵکەی دارەمازوەکەدا چەندین غەرف و شوڕی تازە دەردەچێت و زوو باڵا دەکات و دەبێتە قۆپەنێک و گرمۆڵە دەبێت، شێوەی چەترێکی گەورە دەردەکەوێت و مرۆڤ دەتوانێت خۆی تێدا بشارێتەوە و پایزانیش کوارگ و قارچکی گەورەی تێدا دەڕسکێت، ئه و تەڕاشانە لەسەر کۆڵکەی خۆیان دەڕوێنەوە، ئەوە هاوشێوەی پەند و ئیدیۆمی(گیا لەسەر پنجی خۆی دەڕوێتەوە)، بۆ ڕەگەزناسی و ناساندن و پێناس و ڕەچەڵەک و توخم و بنەچەناسی دەوترێت: تەڕاش لەسەر ڕەگی خۆی شین دەبێت.[1]
Αυτό το στοιχείο έχει γραφτεί σε (کوردیی ناوەڕاست) γλώσσα, κάντε κλικ στο εικονίδιο
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
για να ανοίξετε το στοιχείο στην αρχική γλώσσα!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Αυτό το στοιχείο έχει προβληθεί φορές 158