ناونیشانی پەرتووک: چێژی نوێژ
نووسینی: ئیبنول قەییمی جەوزی
کۆکردنەوە و ئامادەکردنی: عادل عەبدوڵڵا شکور
وەرگێڕانی: #ئەیاد فەهمی#
چاپ: ناوەندی ڕێنوێن
ساڵ: 2022
چاپی: یەکەم
گومانی تێدا نییە نوێژ نووری دیدەی خۆشەویستانە، چێژی ڕوحیی یەکخواناسەکانە، تاقیکردنەوەی دۆخی ڕاستگۆیانە، تەرازووە بۆ ئەوانەی ڕێگایان گرتووەتە بەر، ڕەحمەتێکی ئارامبەخشە بۆ بەندەکانی، ڕێنوێنیی کردوون بۆی و پێی ناساندوون وەک میهرەبانی و ڕێزێک بۆیان، بۆ ئەوەی بەهرەمەند بن لە میهرەکەی و نزیکی لە ئەو بەدەست بهێنن. پێویستی بە بەندەکانی نییە، بەڵکوو بە فەزڵ و منەتی خۆی نوێژی بۆ داناون؛ پەرستشە بۆ دڵ و هەموو ئەندامەکان، بەشی دڵ تێیدا کامڵترین و مەزنترین بەشە، نوێژ ڕووکردنە خودایە، دڵخۆشی و چێژوەرگرتنە بە نزیکی لە خودا و دڵخۆشبوون بەخۆشەویستییەکەی، شادومانبوونە بە وەستان لە بەردەمیدا و ڕووکردنە ئەو و پشتکردنە غەیری ئەو، بەجێگایەندنی مافی بەندایەتییە هەتا بەو شێوەیە دەبێت کە پێی ڕازییە. [1] [2]
Διαβάστε το βιβλίο: چێژی نوێژ
Σύνολο λήψης:
1,201 φορές
Αυτό το στοιχείο έχει γραφτεί σε (کوردیی ناوەڕاست) γλώσσα, κάντε κλικ στο εικονίδιο
για να ανοίξετε το στοιχείο στην αρχική γλώσσα!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Αυτό το στοιχείο έχει προβληθεί φορές 3,161
Γράψτε το σχόλιό σας για αυτό το προϊόν!