ناونیشانی پەڕتووک: ژیانی حەقیقی
ناوی نووسەر: ئالەن بەدیوو
ناوی وەرگێڕ: #مەنسور تەیفوری#
وەرگێڕان لە زمانی: فەڕەنسی
لەش و زمانەکان هەن و لە یەکتریش جیاوازن. جیاوازییەکان هەن. بەڵام لەولای ئەم جیاوازییانەوە و، هاوکاتی ناسینەوەیان، چی هەیە دەمێنتەوە و دەتوانێت کۆیان بکاتەوە؟ بەدیوو چەمکێکی دنەدەری بەڕواڵەت بەسەرچوو پێشنیاز دەکات: حەقیقەتەکان، کە لەولای جیاوازیی لەش و جەستەکانەوە هەن. ئەم بنچینە، دەسپێکی زیاتر لە نیوە سەدە کاری ئەم فەیلەسووفەیە بۆ وەستان لە بەرامبەر دابەزینی بەختەوەری بۆ ڕەحەتبوون، سیاسەت بۆ شەڕی دەسەڵات، ئەڤین بۆ پۆرنۆگرافی و زانست بۆ بازرگانی. بە بانگکردنەوەی حەقیقەت، ئه و بەرامبەر سێ شەپۆلی زاڵی فەلسەفە دەوەستێت، فەلسەفەی شیکاری، فەلسەفەی هێرمنیۆتیک و شەپۆلی پۆست مۆدێرن، بەدیوو فەلسەفە دەگەڕێنێتەوە بۆ پرسیارە سەرەکییەکەی و دەپرسێتەوە کە ژیانی ڕاستەقینە و بە دوایدا بەختەوەریی چییە؟ ئەم کتێبە بە نیازە ئەم پرسیارە بکاتەوە بە کێشه.[1]
Σημείωση: το αρχείο PDF για αυτό το βιβλίο δεν είναι διαθέσιμο, παρακαλώ βοηθήστε Kurdipedia για να πάρει αυτό το αρχείο! Αποστολή βιβλίο Αυτό το στοιχείο έχει γραφτεί σε (کوردیی ناوەڕاست) γλώσσα, κάντε κλικ στο εικονίδιο
για να ανοίξετε το στοιχείο στην αρχική γλώσσα!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Αυτό το στοιχείο έχει προβληθεί φορές 404
Γράψτε το σχόλιό σας για αυτό το προϊόν!