$پەیامی پیرۆزبایی گەلاوێژ خان بۆ یادی لەدایکبوونی هێرۆ خان$
لە ساڵیادی لە دایکبوونتدا، کچە تێکۆشەر و سەلار و ڕۆشنبیر و خەمخۆری چین و توێژە جیاجیاکانی گەلی کورد و مرۆڤ دۆستم (#هێرۆ#) جوانترین پیرۆزباییت لێدەکەم و بەوە سەربەرزم کە نموونەیەکی مەزنی وەک تۆ لە هەناومەوە هاتووەتە بوون.
گێڕانەوەی ژیانی تۆ بەم قەڵەمەی من ناکرێت و پێویستی بە چەندین ڕۆمان و داستان و فیلمی نایابە، چونکە تەمەنی پڕ لە شانازییت بۆ خۆی ڕٍۆمان و داستان و فیلمە.
تۆ پەروەردەی قوتابخانەکەی برایم ئەحمەد و کچە بوێر و ژنە نەبەرد و تێکۆشەرەکەی شاخ و
هاوسەر و هاوڕێ و پشتوپەنای #مام جەلال# بوویت.
جارێ بە بیری ورد و جارێ بە نەخشە و پلان و جارێ بە چەکی کامێرا و جارێ بە جەولەی دوورودرێژ و کۆڕِ و کۆبوونەوەی سیاسی و ڕێکخراوەیی و پیشەیی و..هتد شانی مەردایەتیت داوەتە بەر نەهامەتییەکانی ئەم گەلە.
دوای ڕاپەڕینیش، خەڵک ناسناوی (دایکی کوردان)یان بە باڵای زراڤتدا بڕی و هەر بە کردەوەیش بوویتە دایکێکی خەمخۆری پێشمەرگە و ژنان و کچان و لاوان و منداڵان و ڕەنجدەرانی بیر و بازوو و میدیاکاران و هەموو ئەوانی تریش.
لە یادی لەدایکبوونتدا، دەستی دایکایەتی بۆ پەروەردگار بەرز دەکەم و نزای تەندروستیی باش و تەمەنی درێژت بۆ دەخوازم، گوڵە هێرۆی باخچەی دڵی ئێمە و کوردستان.
#گەلاوێژ ساڵح فەتاح#
#12-06-2022#
[1]
Αυτό το στοιχείο έχει γραφτεί σε (کوردیی ناوەڕاست) γλώσσα, κάντε κλικ στο εικονίδιο
για να ανοίξετε το στοιχείο στην αρχική γλώσσα!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Αυτό το στοιχείο έχει προβληθεί φορές 1,972
Γράψτε το σχόλιό σας για αυτό το προϊόν!