دەقی پەیامەکەی #بافڵ تاڵەبانی#:
کاک کۆسرەت؛ جوامێرێکی ڕێگەی سەرفرازی و کوردایەتی، مێژوویەک لە خەبات و شانازی.
گەڕانەوەت بە سەلامەتی و تەندروستییەکی باشەوە شاد و دڵخۆشی کردین. تۆ بۆ ئێمە قەڵایەکیت لە هێز و ورە و نموونەی ئازایەتی و کۆڵنەدانیت.
داستانی سەری ڕەش و #دێگەڵە# شاهیدی ئەو ڕاستییە دەدەن کە تۆ شێر بوویت، شێرەکەی #هەولێر# وەک سەرۆک #مام جەلال# دەیفەرموو. ئێستاش بۆ ئێمە سەرمەشقی هەوڵدان و تێکۆشانیت و ناوت لە دڵماندا زیندووە.
بەخێربێیتەوە.. یەکێتی و کوردستانت ئاوەدان کردەوە.
بافڵ #جەلال تاڵەبانی#
سەرۆکی #یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان#
4ی حوزەیرانی 2022 [1]
⚠️ تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!
Αυτό το στοιχείο έχει γραφτεί σε (کوردیی ناوەڕاست) γλώσσα, κάντε κλικ στο εικονίδιο
για να ανοίξετε το στοιχείο στην αρχική γλώσσα!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Αυτό το στοιχείο έχει προβληθεί φορές 1,157
Γράψτε το σχόλιό σας για αυτό το προϊόν!