بووە بە مەیدانی نێرەکەری حاجیاوا
لە دەشتی بیتوێنێ شارەدێی(حاجیاوا) تاوەکو سەرەتایی سەدەی بیست و یەک مەیدانێکی گەورەی فرۆشتن و خستنەڕووی وڵاغە بەرزە و بارەبەری هەبوو، هەموو ناوچەکانی بیتوێن و پشدەر و مەنگوڕایەتی و خۆشناوەتی و بناری کۆسرەت و کۆیە و...تاد کەر و ئێستر و ئەسپ و وڵاغەکانیان بۆ ساغکردنەوە و فرۆشتن بردووە بۆ ئه و مەیدانە، هەڵبەت مەیدانێک زۆرترین نێرەکەر و ماکەری لێ کۆبکرێتەوە شیڕە و زەڕە و زەڕینی نێرەکەر دەچێتە کەشکەلانی فەلەک لەگەڵ هات و هاوار و دەنگی دەڵاڵان تێکەڵ دەبوو، کورد وتەنی: سەگ ساحێبی خۆی ناناسیەوە، ئه و حاڵەتە بووە بە ئیدیۆم و لە وراتی کۆیە، ئەگەر ماڵێک کچە عازەبیان هەبێت و گەنج و تواری ئه و ئاواییە ڕوویان تێ بکەن و ماڵیان بەردەوام پڕبێت لە کۆرەبژ و جحێڵان بەتەوسەوە پێیان دەوترێت: بووە بە مەیدانی نێرەکەی حاجیاوا.[1]
Αυτό το στοιχείο έχει γραφτεί σε (کوردیی ناوەڕاست) γλώσσα, κάντε κλικ στο εικονίδιο
για να ανοίξετε το στοιχείο στην αρχική γλώσσα!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Αυτό το στοιχείο έχει προβληθεί φορές 858
Γράψτε το σχόλιό σας για αυτό το προϊόν!