Βιβλιοθήκη Βιβλιοθήκη
Αναζήτηση

Kurdipedia είναι η μεγαλύτερη πολύγλωσση πηγές για την κουρδική πληροφορίες!


Search Options





Σύνθετη Αναζήτηση      Πληκτρολόγιο


Αναζήτηση
Σύνθετη Αναζήτηση
Βιβλιοθήκη
Kουρδικά ονόματα
Χρονολόγιο των γεγονότων
πηγές
Ιστορία
Συλλογές του χρήστη
Δραστηριότητες
Αναζήτηση Βοήθεια;
Δημοσίευση
Video
Ταξινομήσεις
Τυχαία item!
Αποστολή
Στείλτε το άρθρο
Αποστολή φωτογραφίας
Survey
Η γνώμη σας
Επικοινωνία
Τι είδους πληροφορίες που χρειαζόμαστε!
Πρότυπα
Όροι Χρήσης
Στοιχείο ποιότητας
Εργαλεία
Σχετικά με
Kurdipedia Archivists
Άρθρα για εμάς!
Προσθέστε Kurdipedia στην ιστοσελίδα σας
Προσθήκη / Διαγραφή Email
Στατιστικά Επισκέπτες
Στατιστικά στοιχεία
Γραμματοσειρές Μετατροπέας
Ημερολόγια Μετατροπέας
Γλώσσες και διαλέκτους των σελίδων
Πληκτρολόγιο
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
Γλώσσες
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
Ο λογαριασμός μου
Είσοδος
Η ιδιότητα του μέλους!
Ξεχάσατε τον κωδικό σας!
Αναζήτηση Αποστολή Εργαλεία Γλώσσες Ο λογαριασμός μου
Σύνθετη Αναζήτηση
Βιβλιοθήκη
Kουρδικά ονόματα
Χρονολόγιο των γεγονότων
πηγές
Ιστορία
Συλλογές του χρήστη
Δραστηριότητες
Αναζήτηση Βοήθεια;
Δημοσίευση
Video
Ταξινομήσεις
Τυχαία item!
Στείλτε το άρθρο
Αποστολή φωτογραφίας
Survey
Η γνώμη σας
Επικοινωνία
Τι είδους πληροφορίες που χρειαζόμαστε!
Πρότυπα
Όροι Χρήσης
Στοιχείο ποιότητας
Σχετικά με
Kurdipedia Archivists
Άρθρα για εμάς!
Προσθέστε Kurdipedia στην ιστοσελίδα σας
Προσθήκη / Διαγραφή Email
Στατιστικά Επισκέπτες
Στατιστικά στοιχεία
Γραμματοσειρές Μετατροπέας
Ημερολόγια Μετατροπέας
Γλώσσες και διαλέκτους των σελίδων
Πληκτρολόγιο
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
Είσοδος
Η ιδιότητα του μέλους!
Ξεχάσατε τον κωδικό σας!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 Σχετικά με
 Τυχαία item!
 Όροι Χρήσης
 Kurdipedia Archivists
 Η γνώμη σας
 Συλλογές του χρήστη
 Χρονολόγιο των γεγονότων
 Δραστηριότητες - Kurdipedia
 Βοήθεια
Νέα θέση
Βιβλιοθήκη
Η επανάσταση στη Ροζάβα Δημοκρατική αυτονομία και απελευθέρωση των γυναικών στο συριακό Κουρδιστάν
02-02-2018
هاوڕێ باخەوان
Στατιστικά
Άρθρα 519,801
Εικόνες 105,228
Βιβλία 19,555
Σχετικά αρχεία 97,936
Video 1,414
Μέρη & Οργανισμοί
Δημοκρατικό Κόμμα του Ιρανι...
Μάρτυρες
Φιντάν Ντογάν
Χάρτες
Mε πράσινο οι περιοχές που ...
Βιβλιοθήκη
Η επανάσταση στη Ροζάβα Δημ...
Βιβλιοθήκη
Αζάντ με λένε
دوایین دیدار
Ομάδα: Άρθρα | Άρθρα Γλώσσα: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
στοιχείο κατάταξη
Άριστη
Πολύ καλό
Μέσος όρος
Κακή
Κακό
Προσθήκη στις συλλογές μου
Γράψτε το σχόλιό σας για αυτό το προϊόν!
Είδη ιστορία
Metadata
RSS
Αναζήτηση στο Google για τις εικόνες που σχετίζονται με το επιλεγμένο στοιχείο!
Αναζήτηση στο Google για το επιλεγμένο στοιχείο!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

دوایین دیدار

دوایین دیدار
دوایین دیدار
#ڕەسوڵ سەفەریانی#

ژیان یانی هەڵبژاردن، یانی ڕاوەستانی بەردەوام لە سەر دوو ڕێگاندا.تا ماویت دەبێت هەر خەریکی هەڵبژاردن بیت. هەڵبژاردنی ڕێگا، هاوسەر، هەڤاڵ، ئیش و...

زۆر جار خۆت وشیارانە و لەڕووی هەڵسەمگاندنەوە هەڵدەبژێریت و بەشێکی زۆریش لە هەڵبژارنەکانی ژیانیش بە بێ بیر لێکردنەوە ڕوو دەدات. لەم بەشەدا تەنیا کاتێک ڕووداوێک بەرۆکت پێدەگرێت، تێدەگەیت و لە هەڵبژاردەکەت تێدەفکریت. ئەمڕۆ یەکێک له و کاتانە بوو کە من بە بێ بیرکرنەوە یان بە بێ هیچ مەبەستێک لە دوو ڕێگا یەکیانم هەڵبژارد کە ڕێگای ژیانمی گۆڕا یان باشترە بڵێم دیگۆڕێت. ئەگەر من ئێواره هەر وەک جاران داوای ڕەزای هاورێم ڕەت نەکردایەت و بچومایەت بۆ ماڵی کاکی، ئەوا ئێستا وەک ئه و هەموو شەوانەی کە لەوی ڕامان بواردبوو، خەریکی قسەی خۆش و پێکەنین بوون و ئەم چارەنووسەم نەدەبوو. هەر بە بێ بیرکردنەوە و لەسەر نازانم چ هەستێک وتم نایەم تاقەتم نییە. خۆ تەنیا سەعاتێک پاش ڕۆیشتنی ئه و بوو کە تەقەی درگای حەوشە هات و ئەم نەگبەتانە ڕژانە ماڵەوە. نازانم بۆ هیچ بە مێشکیشمدا نەهات کە لە دیوارەکەی نێو حەوشەوە خۆم فڕی بدایەتە ماڵی مامم، هەر چەند لەوانە بوو کە لەسەر بانەکانەوە خۆیان دابین کردبێت و چاوەدێری حەوشەشیان کردبێت. خۆ ئەمڕۆ فەرەیدون وای نەوت، ئەگینا منیش فکرێکم بۆ خۆم دەکرد و بە تەڵەوە نەدەبووم. دەچوومە دەرەوە وەک ئه و هەموو چەکدارە چەکێکم هەڵدەگرت و وەها ئەسیر و...

نوکە شەقێک بە قۆندەرەی سەربازییەوە لای ڕانی دەگرێت و تاڵی بیری دەپچرێنێت. ئەو نوکە شەقە بە جیی ئاماژە بوو بۆ ئەوەی بزانێت کە دەنگەکە لەگەڵ ئەویەتی، هاوکات دەنگی پیاوێک کە قین و ڕق و تاڵی دەرونی لە دەنگیدا ڕەنگی دابووەوە، دەپرسێت:
اسمت چییە؟
ناسر

لەگەڵ جواب دانەوەکەی ئەودا دەستێکی بێ بەزەییانە و پەلاماردەر، لەسەر شانی توند دەبێت و ئەمری پێدەکات کە هەستە. هەڵدەستێت. دەستەکە لە شانی دەبێتەوە و دەستی دەگرێت و بە شوێن خۆیدا ڕاکیشی دەکات. جار و باریش دەنگی پێی کەسانی تر لە پەنایەوە دێت. چەند سوخرمەیەکیشیان تێسرەواند. پاش تێپەڕکردنی چەند ناوداڵانێک، دەگەنە ژورێک. دەنگیێک بە کابرا دەڵێت لەویا داینی.

بێدەنگێکی قورس نێۆ ژوورەکە دادەگرێت. ژوورەکە گەرمە. جێگاکەی پێشوو زۆر سارد بوو. سەرە ڕێگا و بەردرگا بوو. هەر جارێک کە درگاکەیان دەکردەوە، هەناسەی ساردی بەفرانبار لەشی گرمۆڵەکراو و هەڵتروشکای بی کاپشێن و جلی گەرمی دەدایە بەر شەپۆلی سەرما. هەستی دەکرد کە لەشی لەرزێکی تێدایە. جار و بار وەک مچورکێک لەشی دەلەراند. نەیدەزانی هی سەرماکەیە یان ترس، یان ڕەنگە هی هەردووکیان بێت. دەترسا بەڵام حەزی نەدەکرد کە دان به بوونی وەها هەستێک لە دەرونی خۆیدا بنێت. بە خۆی دەوت : ترسی چی من چەندەها شه و له و ئاگر بارانەدا بە تەنها خۆم و فیکساتۆرێکەوە بە ناو ئه و هەموو بۆسەی حکومەتیەدا تێپەریووم و دروشمم نوسیوە یان شەونامەم بڵاو کردووەتەوە. دەیزانی چەند ڕۆژ پێش ئەو چەند هەڤاڵی نێو ڕیکخراوەکەیان گیراوە. بەڵام هاورێکانی پییان وتبوون کە مەترسن، تا ئێستا هیچیان نەوتووە. نایشزانن کە ئەوان سەر بە ڕێکخراوەکەیانن. ئەوان پاش شەڕەکەی سیی مانگی سیخوار ڕەشبگیرانە گیراون.

پێشتر لە کتێبەکاندا خوێندبوویەوە کە چۆن کەسانێک بە خۆراگری لە بەرانبەر ئەشکەنجە و ئازاردا بوونەتە قارەمان و ناویان بەرزە و لە یادی خەڵکدا ماونەتەوە. دەیزانی هاوکاری و دان نان بە کردە و کاری نهێنی و ئاشکرا کردنی ناوی هاورێیانی کارێکی خاینانەیە، بەڵام نەیدەزانی کە پەیمانەی لەشی ئەو چەندە لە ژانی ئەشکەنجە دەگرێت. ئەگەر ڕژا چی دەبێت؟ ئەگەر نەمرد و پەیمانەش پڕ بوو چی بکات؟ ئەگەر هەڤاڵەکانی خۆیان پینەگیرا چی دەبێت؟

کەسێک کە هەست دەکرا لەبەرانبەریدا دانیشتبێت، هەستا و بە چەند هەنگاو لێی نزیک بووەوە و پاشان بێ ئەوەی هیچ بڵێت بە شانی ڕاستی ئەمدا کە درگاکە بوو چوە دەرەوە. ژوورەکە بێدەنگ بوو بەڵام لەو ژوورانەی تر دەنگە دەنگێک دەهات و جار و باریش هاوارێکی ئازاراوی لە گەروی ساڵۆنەکاندا گێژی دەخوارد. ئەڵێی بە قەست درگاکانیان کردبوەوە بۆ ئەوەی ئەم بیبیستێ و ورەی بشکێت. بەڵام ئەم خوێندبووی کە ئەوکارانە دەکەن بۆ ترساندن. بڕیاری دابوو نەترسێت. دەیزانی هاورێکانیشی لەگەڵ ئەم هاوبڕیارن، چون هاومەرامن.

لەرزێک لەشی داگرت هەستی بەسەرما دەکرد، بیری ماڵەوە کەوتەوە، پەنای سۆپاکە. چای گەرم و تووی برژاو. دایکی شەوانە تووی دەبرژان بۆیان. زۆر جار خزمەکانیش دەهاتن لەماڵ ئەمان کۆ دەبوونەوە. دایکی زۆر دڵسۆز و بەرەحم و مێهرەبانە. بۆ هەموو کەسێک سووتاوە. زۆر جار بە بیستنی مردنی کەسێکی نەناسراویش دەگریا. ئێستا ئاگای لە کوڕەکەی بێت چۆن چاویان بەستوە و بێدەسەڵات و دڵ پڕ لە ترس دانیشتوە و چاوەڕوانی بڕیاری ئەوانە.

دەنگە دەنگ ژوورەکە پڕدەکات. دەنگەکان و تەپە تەپی لاقەکان وا دەنوێنێت چەن کەسێک پێکەوە هاتنە ژوورەکە. دەنگێکی بۆر و زەبەلاح دەڵێت چاوی بکەنەوە. بەرانبەری دانیشتوە. لە نێوی دەپرسێت. وەڵام دەداتەوە. باسی هۆی گرتنەکە دەکات و ئەوەی کە دەزانن ئەم لەگەڵ چ کەسانێک خەریکی کاری نهێنین. داوای لێدەکات هەموو شتێکیان بۆ باس بکات ئەگینا بۆ هەر درۆیێک چل قامچی دەخوات.

بیر لە کتێبەکان دەکاتەوە و قسەکانی هاورێکان و بەرپرسەکانی کە دەیانگوت ئەمان هیچ نازانن بەڵکو تەنیا وادەڵێن بۆ ئەوەی تۆ قسە بکەیت. بیر لە قارەمانی کتێبەکان دەکاتەوە. لە خۆراگرییەکانیان. لەوەی کە چل قامچی نابێت ئەوەندە زۆر بێت کە نەتوانێت خۆی لەبەردا ڕاگرێت. دەیزانی کە هەر ئەمرۆ کەسێکی تر لە هەڤاڵەکانی کە پێکەوە کاریان دەکرد گیرابوو. بەڵام بە خۆی وت ئەویش هەر وەک ئەوانیتر ڕەشبگیر بووە. ئەگینا ڕێکخراوەکە ئاگاداری دەکرد. خۆی لە قەرەی هیچ نەدا. پاش چەن شەپڵاخە لە سەر و گوێلاکی، ئەمری هاتنە خوارەوەی لەسەر کورسیەکە پێدەکرێ. پشتێنەکەی دەکەنەوە و پێی ڕادەکێشن. پێیان بە پشتێنەکەی خۆی جووت پێکەوە بەست. لولەیەک لەبەینان ڕەهێل کرا و دوو کەس بەرزیان کردەوە.

جووتێ قۆندەرەی سەربازی کە دوو دارتێلی بەرزی تێدایە و تایێک ئارد له جلی بەڵەکی سەربازیدا بەسەریانەوە، سەرێک بەقەد پەیکەرەکەی ئەبولهۆل زل، جووتێ لێوی قەپۆزە و گۆشتن و شۆڕ لە نێو ڕیشێکی ڕەشی پڕدا کە لەگەڵ قژە ڕەشە فڕەکەی پێکەوە یەکیان گرتبوو، وەکو درگای ئەشکەوتێک دەرپەڕیبوون. جووتێ چاووی پشت عەینەکی پان و پۆڕ بەره و خواریان دەڕوانی. لێوە گۆشتیەکان دەبزوان و دەنگێکی ترسناکی وەک دەنگدانەوەی نێو ئەشکەوت ژورەکەی پڕدەکرد.
- میخوای بگی یا نە؟
- چیزی ندارم بگم.
- بزن

دەمامک پۆشەکە لە لای چەپی ئەودیوی لاقە پێکەوە بەستراوە حەوادراوەکانە وە بە چاوە ئاشناکانییەوە ئامادە دەیڕوانی.لە گەڵ بیستنی بزن دەست و مەچەکە ئەستورەکەی بە کابلێکی کارەباوە بەرزدەکاتەوە و بە خیرایەکی سەرسورهێنەرەوە بەریان دەداتەوە. تەنیا لاقەکان لەرێگەیاندایە و بەریان پێدەگرێت. کابلە قامچیە توڕەکە خۆی لە لاق دەئاڵێنێ. هاوارێکی بێدەنگ تا دوایین تاڵەکانی قژە بێسەرینەکانی سەر عەرزەکە دەگەن. بەڵام کەس نایبیسێ. دیسان کابل ئەفرێت بە هێزی مەچەک. مانۆرێکی تر لەسەر لاق، جارێ تر و جارێتریش و....

ژان وەک کارەبا لەلاقەوە وەک تێلی بروسکەگیر دەگاتە زەوی. خودای ئاسمانی بێبەزەی ژوورەکە ڕادەی چەخماخی قامچیەکانی بۆ هەر پرسیارێک چلە. چل زۆرە، چل بەدەم خۆش و ئاسان و کورت دەنوێنێت. کە باسی شەڕی گۆشت و قامچی کابلی بێت، چل لە دەسپێکەوە بۆ کۆتایی یانی چل تەبەقەی ئاسمان، یانی چل ساڵ تەمەنی پێغەمبەرایەتی، یانی ڕێگایەکی بێ کۆتایی.

رێگا نیوەیە و ئیتر تێلی بروسکەگیر لەگەڵ بروسکەکان ڕادێت، تەنیا تەکانێک و گرژ بوونێک وەک کۆبوونەوەی فەننەرێک. چلەی یەکەم دەکەوێت. گرژی لەش شلتر دەبێت.

دەنگە ئەشکەوتییەکە ژوورەکە پڕ دەکاتەوە:
- حالا چی، میخای بگی یا نە؟
- چی بگەم؟ چیزی ندارم؟
- بزززززن ن ن ن!

دەمامک پۆش، مەچەکێ ئاشنا، کابلێکی تازەی دوو لۆنەی بە باندی سپی پێکەوە بەستراو.

خێراتر لە جاران، قورستر، ڕەقتر و بێبەزەییترلە گۆشتی ژێر پێ دەکوترێن و بە نوکەکەیان سەر پێی ڕاست ماچ دەکەن. تەکانی لەش و هاوارێکی پڕ بە ژوور. لەشی هەڵواسراو لە سەر ئاگر ڕاگیراوە، یان لەسەر هێڵێکی دەرزی ڕێژ بەڕوتی ڕادەکێشرێت. لەچەند تێک ئاڵاندا شیلەی سووری لاق عەرز سوردەکات. بەڵام چلەی بێکۆتایی هەر بەردەوامە.دارتێلەکان دێن و دەچن. کابلەکان نینۆکەکان داندەکەن، دەنگە ئەشکەوتیەکه ژوورەکەی تەنیوە، بەڵام وشەکانی لە قیژەی خاوەن لاق دەئاڵن. قیژە لە بن عەرزەوە دێت و دەنگەکەش لە ئەشکەوتە بەرزەکەوە، لە ئاسمانەوە. لە لای خوداوە. تێلی بروسکەگر ئیش ناکات دیسان، تەنیا بروسکەکان دەبیندرێت و شوێنی لێدانیان که سوتاون. هەر ئێستایە کە گڕ هەموو ژوورەکە بگرێت. دووکەڵ و لێڵایی بەر بە فڕینی چاوو دەگرن.چل، چلە، چل ڕۆژ، چل شەو، چل کەس، چل جار چل چل چل...
- بس کن دروغ نگو، حرف بزن
- چیییییز ز زی ندااااارم بگگگگگگگگگەم
- باز هم دروغ، بزن

لە لێڵایی و تەم و مژەکەدا مەچەکەکە تا بن میچەکە دەفرێت و بە پڕتاو لەگەڵ کابلێکی نوێی یەک لۆنی ئەستوری ڕەق، بە بێ مووچاندنەوە و ڕاست ڕاست بەردەبێتەوە. ئیتر لاقەکان نین کە بەریان پێدەگرن، ئیتر لاقەکە ئەمجارە تەنیا بەزۆری لولەکەی سەرشانی دوو کەسەکەیە کە بۆ زەبری ئەم کابلە ڕادەگیردرێت. لاق شین، جل ڕەش، عەرز سور سور. ژوور لێل، دەنگەکان سەرسام، لەش لێوالێو لە لەرزین. گڕ لە شوێنی گرتنی بروسکەکان هەڵدەستێ.

قۆندەرەکان لە زیاد بووندان، بەبەر سەری سەرعەرزەکەدا دێن و دەچن.چل قۆندەرە، چل لاق. چل سەری سەیرکەر. بە دەورا دیوارێک لە لاق، بیرێکی قووڵ کە چەن سەر لەسەریەوە دەڕوانن بۆ سەرە تێکەوتوەکە. پێکەوە:
- بیڵێ درۆ مەکە، ڕاست بڵێ، نێوی هاورێکانت بدە

دەنگەکان لە بن بیرەکەدا لەدیواری لاقەکان دە ئاڵێت و دەنگ ئەداتەوە. وەک پورەی هەنگ خۆیان بە هەردوو کونە گوێیدا دەکەن. لە کاسەی سەریدا ئەمسەر و ئەوسەر دەکەن، دەنگ ئەداتەوە:
- بیڵێ درۆ مەکە، هاوڕێکانت بڵێ، هاوڕێکانت، هاوڕێ هاو.. هاو... هاو...ها ها ها ها ه --

دەنگ نەما بێدەنگی، بێ ئازاری، بێ دووکەڵی و لێڵایی، ڕوون ڕوون ڕوون. ئارام، سوک، فڕین، ئاسمان، قاتی چل، سەر هەورەکان. حەساننەوه له ژێر دارێکی مژاویدا. مژەکە قورستر دەبێت. بەیانییە و شەونمی سەر گەڵای دارەکە دڵۆپ دڵۆپ دەتکێنە سەر لەشی ماندوو، لەشی ئاوساو، لەشی دایساو. چاوو دەکاتەوە. کوێیە؟ دارەکان کوان؟ نا نا، لاقەکان کوان؟ قۆندەرەکان... ژوورەکە تەنگتر بووە، مژەکە قورستر.

لەوسەری شارەوە، لەپەنای جێگا بەتاڵەکەیدا، دایک پاش شیوەنێکی زۆر بە دەم گریانەوە خه و بردویەتەوە، بەهاوار و گریان ڕادەچڵەکێ. ئەقیژێنێت، وەها کە خێزانەکە هەمووی ڕادەبن. ئەگری و بەسەر خۆیدا دەدات. کوڕەکەی دەلاوێنێتەوە. فرمێسک گلۆر گلۆر دێنە خوار. دەڵێن کەم بگری، بخەوە بۆ وادەکەی. ئێستا ئه و ڕاحەت خەوتووە. دەڵێت نا من خۆم بینیم کە پەنجەکانیان دەبڕی و چاویان هەڵدەکۆڵی، زمانیان دەبڕی و دەیان برژاند و دەیان خوارد. ناسر دەیقیژاند. من خۆم بینیم، خۆم بیستم. ئەزانم ئێستا کوشتویانە، لێانداوە، ئازاریان داوە. من ئەزانم، من هەستی پێدەکەم ئازارەکانی بە گیانم هەست دەکەم. هەموو گیانم دەزریکێنێ. من دەمەوێت بچم بۆلای هەر ئێستا.

هەڵدەستێ پەلاماری جلەکان و چارشێوەکەی دەدات و بەره و کەوشکەنەکە دەچێت. دەستی دەگرن ولێ دەپاڕێنەوە. دەڵێن ئێستا نیوە شەوە، دەتکوژن، کەس بۆی نییە بچێتە دەرەوە، شار حکومەت نزامییە. بیشچیت هیچ جوابێکت نادەنەوە.رازی دەکەن دادەنیشێ بەڵام ناخەوێت. هاواری دەست و پێی دەکات، دەلێت خەریکم دەسوتم. گڕم تێبەربووە، ئۆقرەم نییە. کەی ڕۆژ ئەبێتەوە.

لەم سەری شارەوە. تەکانێک، ئازارێک. لاق ئاوساو، دایساو، سوور ڕەش، شین، قورس. کاشییەکان فێنکن لاقیان لێدەسوێت. تکەی بارانییەکە لەشی خوساندوە. خۆی لەسەر دەستەکانی بەرز دەکاتەوە و لەشی لە ژێر تکەکەدا ڕزگار دەکات. خۆی دەکشێنێتە لای تەنەکە بەتاڵەکە، تەنەکەکە دەخاتە جێگاکەی خۆی. شوێن تەسک و تەنگ. دڵۆپەکە لەسەر تەنەکەکە دەکەوێت. وەک دەنگە ئەشکەوتیەکە پڕ بە ژوورەکە ئەگرمێنێت. لەمێشکی دەچەقێت. دڵۆپەکان وەک قامچییەکان چلی بێ کۆتایین. ئەمجارەیان لە مێشک دەئاڵن و پێ لە عەرزدایە. ژوور مژاویی و تەڕ، لاق خوێناویی و قورس و ئاوساو و بەتاو. کات نادیار و شوێن بچوکتر لە داکێشانی لاقیش. لاق گرمۆڵه، پەیتا پەیتا کاشییە فێنکەکان ماچ دەکەن.

خڕەی کردنەوەی قفلی درگاکە، چاوە ماندووەکانی بۆ لای خۆی ڕاکێشا. درگا بەقەد پانایی کەشەفێکی بچوک کرایەوە. پێرە پیاوێکی ڕیش پان بە دەستە خڕۆڵەکانی کەشەفەکەی خستە نێو ژوورەکە. لەتێ نان و بڕێک پەنیر. دڵۆپەکان بەردەوامن. لەش داکوتراو لەسەر عەرز و سەر دایساو لە دەنگی دڵۆپەکان. دەنگی دڵۆپە ئەشکەوتیەکان بە قاپه نانەکە دەبڕێت و لەبەر خۆیەوە دەڵێت:
- سەری بێ زام و ئازار، لەشی برسی و کوتراو ڕادەگرێت، بەڵام لەشی تێر و پڕژان سەری پرژاو ناژیێنێت.

شوێن وەک شەمەندەفەرێکی بێ دەلاقە، لەسەر هێڵی زەمان دەڕوات بە بێ ئەوەی ئاگاداری شوێنەکان و وێستگە زەمانییەکان بیت. تاو کە سەرەکیترین ئامێری پیشاندەری کاتە، لەم شوێنە بێ دەسەڵاتە. خۆری ئەم دونیا گڵۆپێکی زەرد و لاوازە کە تیشکەکانی بە زۆر دەگاتە ئەودیو قاپۆرەکەی دەوری وا بۆ تەڕنەبوون لیانداوە. نە هەڵدێت و نە ئاواش دەبێت.

برسیەتیش کە دەتوانێت لەسەرەتاوە وەک عادەتێک پیشاندەری ژەمە کان و تێپەڕینی کات بێت، لە بەر ئازار و نادیار بوونی ئاسۆی ژین لەبیر چووەتەوه یان ڕەنگە لە تێکەڵاوی ئه و هەمو ئازارەدا، نەناسرێتەوە. زەمان تەنیا سێ بەشە و لە هەر بەشدا دەستێکی پیاوانە بە جلێکی سەربازییەوە کەشەفێک دەخاتە ژوورەکە. لە سێ بەشی یەکەمدا برسیەتیە ونکراوەکە نادۆزرێتەوە و وەک زەمان بێ سەروشوێنە.

تا دێت لاقەکان وەک مار پێوە دراو پتر دەماسن، شین دەبنەوە و خوێنە ئیشکەوەبووەکانیان ڕەش هەڵدەگەرێت. نەیدەزانی چی وتوە، چەندەی وتوە، بەڵام وایدەزانی کە هاورێکانیشی ئێستا لەم پەککەوتەتر و شڕترکراون. دەبووا زۆرتر خۆم ڕاگرتایە، ئەگەر ئەوان مردبێتن من چۆن خۆم ببەخشم. بەڵام خۆ من تاکە وشەیەکیشم بە زانیاریەکانی ئەوان زیاد نەکرد، تەنیا دانم بە بوونە کاندا نا.

پاش هاتنە ژوورەوەی کەشەفی چاشتێک و پێش کاتی کەشەفی دووهەمی یەکێک لە بەناو ڕۆژەکان، درگا دەکرێتەوە. کابرایەک بە جلکی سەربازییەوە و جانتایەکی پزشکانە دەردەکەوێت. دەڵێت من دەمەوێت تیماری لاقەکانت بکەم. بە ساولۆن دەیشوات. لەبڕێ شوێندا کەف دەکات و دەکزێنێتەوە، دەڵێت ئەوانە بریندارن. دەیشڵێت دەزانیت کە پێنج نینۆکت کەوتووە. تا ئەوکاتە هەر وای دەزانی لاقی بریندار بووە.پاش باندپێچی کردنی دەڕوات.

پاش نانی نیوەڕۆ درگا دەکرێتەوە و یارمەتی دەدەن کە هەستێت، بەڵام ناتوانێت. چەن جار هەڵدەستێت و دەکەوێتەوە. لاقەکان هیچیان عەرز ناگرن. دوو چێوشەقی بۆ دێنن و بە یارمەتی ئەوانە و ڕاگرتنی خۆیان دەیبەنە دەرەوە.چاوی دەبەستن، ئەمجارە بەدەستماڵێکی بڕێک تەنک. دەیبەنە شوێنێک لەسەر چەند کیسە سمیت دایدەنێن. شوێنەکە سەرئاوەڵایە. لەشی لەسەرمادا دێتە لەرزین. جلەکانی شێدارن و هەواکەش ساردە.

لەودیو دیوارەکانەوە کە تەنیا لەوانەیە سەد متر ماوەی ببێت، دایک هەلتروشکاوە. دەپاڕیتەوە کە ڕیی بدەن کوڕەکەی ببینێت. زەرد و لاواز، کەس گوێی لێناگرێت. لەزبانیشیان نازانێت. پاڵی تێوە دەنێن، دەیخەن. دەستە سەرما تێشکاوەکانی لەعەرزەکە دەکەون. ئازار تا بن دڵی دەچێت. لەگەڵ هەموو لەرزینەکانی کوڕەکەی، دەلەرزێت. بؤنی هەواکە دەکات و قووڵ هەڵیدەمژێت. دەڵێت لێم نزیکە. لە هەواکە دەپاڕێتەوە کە ئازاری لەشی کورەکەی نەدات. دەڵێت چی سەرمات هەیە بیکە بەسەرمندا، بەڵام خۆت لە کوڕەکەم نزیک مەکە. تۆ باش بە خۆ ئینسان نابینم، هەمووی جلی بەڵەکن. فرمێسکیش ناخوێننەوە.

ئەم دیو دیوارەکان. دەنگە دەنگێک دێتە گوێی. هەوڵدەدات بە دزییەوە و بە بیانوی سەرخوراندن بڕێک دەستماڵەکەی چاوی بباتە سەرەوە. دەنگەکان لێی نزیک دەبنەوە. وەک تارمایی دەیانبینێت. بڕێتر دەستماڵەکە دەبزوێنێت. وێنەکان ڕووناکتر دەبن. گوی هەڵدەخات دەنگێک دەناسێتەوە. یەکێک لە هەڤاڵەکانییەتی کە هەر ئەورۆژە گیرابوو. ڕووی لە شوێنی دەنگەکە کرد، ئه و بوو. لەگەڵ چەن کەسیتر لە حەوشەکەدا پیاسەیان دەکرد. یەکێک لە زیندانیەکان کە ئەم نەیدەناسی پرسیاری کرد نێوت چییە. نەیویست بیڵێت. هاورێکەی ئەمی ناسیەوە. بەڵام دەنگی نەکرد. ئەوانیان کردە ژوورەوە. پاش ماوەیەک ئەمیشیان هێناوە نێو شوێنەکەی خۆی. شوێنەکەی گەرم و شێدار و هەڵم ومژاویی بووبوو. زانی لەبەرچی ئەمیان بردوەتە دەرەوە. عەرزەکەی پڕ بوو لە چڵک و موو.

سەیری لاق و شوێن و حاڵی خۆی دەکرد و پێکەنینی بەباوڕە ساکارەکانی خۆی دەهات. بە کتێبەکانی. بە نینۆکە داکەوتووەکانی. بیری لە پێکەنینی هاوڕیکانی دەکردەوە کە ئەم لای وابوو لەوانەیە مردبێتن. ڕقی لە خۆی هەڵدەستا، کاتێ بیری لە ئێوارانی ئەورۆژانە دەکردەوە کە درەنگان پاش بڵاوکردنەوەی شەونامەکان دەهاتەوە، دایکی دەبینی کە تا ئەوسەری کۆڵانەکە هاتبوو، چاوەڕوان و کز لە پەنا دیوارێکدا ڕوو لە ڕێگای هاتنەوەی ئەم دادەنیشت. بە جێگەی ماڵئاوایی و داوای لێبووردن لە دایکی تووڕە دەبوو و دەیگوت من ئیتر پیاوم، مناڵ نیم. بەڵام نەیدەزانی کە بە گەورە بوونی ئەم، سۆزی دایکی کز نابێت.

لەودیو دیوارەکان، دایک ڕازی دەکەن بڕواتەوە، بە هیوای بەیانی، کە بێتەوە بەڵکو بیبینێت. دەگاتە شوێنەکەی ئێواران. دادەنیشێت، کزکە دەکات. ڕوو لە شوێنەکەی جاران چاوەڕوان دەبێت. دەگری، دەڵێت بەقوربانت بم بۆ لێم تووڕە نابیت. های لەکوێ من لێرە چاوەڕێتم. لەدوورەوە دەیبینێت. بۆ یەکەم جار پێدەکەنێت. تووڕە نابێت. باوش بەدایکیدا دەکات، ماچی دەکات و داوای لێبووردنی لێدەکات. وەعد ئەدات ئیتر چیتر درەنگ نەیەتەوە. سەر بە سنگییەوە دەنێت و گوێ بۆ ترپەی دڵێ دەگرێت. دایکی توند توند باوشی پیدادەکات و بەخۆیەوە دەنوسێنێت و چی گەرما لە هەناویدایە دەیبەخشێت بە کوڕەکەی و لەشە ساردەکەی گەرم دەکاتەوە.
لە حەمامەکەدا بۆ یەکەم جار لەشی گەرم دەبێتەوە و خه و شلیدەکات، ئازارەکانی هەست ناکات. دایکی دەبینێت، لەدوورەوە دەڕوات و ئاوڕ دەداتەوە. شوشەیەک لە نێوانیاندایە دەنگی نابیسێت. بەڵام زەردەیەک دەگرێت و بەدەست ماڵئاوایی لێدەکات. ئەوە دوایین دیداریان بوو. [1]
Αυτό το στοιχείο έχει γραφτεί σε (کوردیی ناوەڕاست) γλώσσα, κάντε κλικ στο εικονίδιο για να ανοίξετε το στοιχείο στην αρχική γλώσσα!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Αυτό το στοιχείο έχει προβληθεί φορές 214
HashTag
πηγές
[1] | کوردیی ناوەڕاست | قەڵەم
Συνδέεται στοιχεία: 2
Ομάδα: Άρθρα
Άρθρα Γλώσσα: کوردیی ناوەڕاست
Βιβλίο: No specified T4 267
Γλώσσα - Διάλεκτος: Κουρδικό - Sorani
Τύπος Εγγράφου: Alkukielellä
Χώρα - Επαρχία: No specified T4 298
Technical Metadata
Τα πνευματικά δικαιώματα αυτού του στοιχείου έχει εκδοθεί σε Kurdipedia από τον ιδιοκτήτη του στοιχείου!
Στοιχείο ποιότητας: 98%
98%
Προστέθηκε από ( زریان عەلی ) στο 29-06-2022
Αυτό το άρθρο έχει ελεγχθεί και κυκλοφορήσει από ( زریان سەرچناری ) στο 30-06-2022
Αυτό το στοιχείο ενημερώθηκε πρόσφατα από ( زریان سەرچناری ) για: 30-06-2022
URL
Το στοιχείο αυτό, σύμφωνα με Kurdipedia του (Πρότυπα) δεν έχει ολοκληρωθεί ακόμα!
Αυτό το στοιχείο έχει προβληθεί φορές 214
Kurdipedia είναι η μεγαλύτερη πολύγλωσση πηγές για την κουρδική πληροφορίες!
Βιβλιοθήκη
Η επανάσταση στη Ροζάβα Δημοκρατική αυτονομία και απελευθέρωση των γυναικών στο συριακό Κουρδιστάν
βιογραφία
Τζεμίλ Τουράν

Actual
Μέρη & Οργανισμοί
Δημοκρατικό Κόμμα του Ιρανικού Κουρδιστάν
02-03-2015
هاوڕێ باخەوان
Δημοκρατικό Κόμμα του Ιρανικού Κουρδιστάν
Μάρτυρες
Φιντάν Ντογάν
02-03-2015
هاوڕێ باخەوان
Φιντάν Ντογάν
Χάρτες
Mε πράσινο οι περιοχές που ελέγχουν οι Κούρδοι, με κίτρινο οι περιοχές που διεξάγονται μάχες και επιχειρήσεις
02-03-2015
هاوڕێ باخەوان
Mε πράσινο οι περιοχές που ελέγχουν οι Κούρδοι, με κίτρινο οι περιοχές που διεξάγονται μάχες και επιχειρήσεις
Βιβλιοθήκη
Η επανάσταση στη Ροζάβα Δημοκρατική αυτονομία και απελευθέρωση των γυναικών στο συριακό Κουρδιστάν
02-02-2018
هاوڕێ باخەوان
Η επανάσταση στη Ροζάβα Δημοκρατική αυτονομία και απελευθέρωση των γυναικών στο συριακό Κουρδιστάν
Βιβλιοθήκη
Αζάντ με λένε
13-08-2018
زریان سەرچناری
Αζάντ με λένε
Νέα θέση
Βιβλιοθήκη
Η επανάσταση στη Ροζάβα Δημοκρατική αυτονομία και απελευθέρωση των γυναικών στο συριακό Κουρδιστάν
02-02-2018
هاوڕێ باخەوان
Στατιστικά
Άρθρα 519,801
Εικόνες 105,228
Βιβλία 19,555
Σχετικά αρχεία 97,936
Video 1,414
Kurdipedia είναι η μεγαλύτερη πολύγλωσση πηγές για την κουρδική πληροφορίες!
Βιβλιοθήκη
Η επανάσταση στη Ροζάβα Δημοκρατική αυτονομία και απελευθέρωση των γυναικών στο συριακό Κουρδιστάν
βιογραφία
Τζεμίλ Τουράν
Folders
βιογραφία - Φύλο - Άντρας Μάρτυρες - Φύλο - Γυναίκα βιογραφία - Έθνους - Κούρδος Μάρτυρες - Έθνους - Κούρδος Μέρη - Χώρα - Επαρχία - Μέρη & Οργανισμοί - Χώρα - Επαρχία - Βιβλιοθήκη - Χώρα - Επαρχία - Έξω βιογραφία - Οι άνθρωποι τύπου - Δημοσιογράφος βιογραφία - Οι άνθρωποι τύπου - Μυθιστόρημα συγγραφέας βιογραφία - Οι άνθρωποι τύπου -

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.58
| Επικοινωνία | CSS3 | HTML5

| Σελίδα χρόνος γενεάς: 0.437 δευτερόλεπτο (s)!