Βιβλιοθήκη Βιβλιοθήκη
Αναζήτηση

Kurdipedia είναι η μεγαλύτερη πολύγλωσση πηγές για την κουρδική πληροφορίες!


Search Options





Σύνθετη Αναζήτηση      Πληκτρολόγιο


Αναζήτηση
Σύνθετη Αναζήτηση
Βιβλιοθήκη
Kουρδικά ονόματα
Χρονολόγιο των γεγονότων
πηγές
Ιστορία
Συλλογές του χρήστη
Δραστηριότητες
Αναζήτηση Βοήθεια;
Δημοσίευση
Video
Ταξινομήσεις
Τυχαία item!
Αποστολή
Στείλτε το άρθρο
Αποστολή φωτογραφίας
Survey
Η γνώμη σας
Επικοινωνία
Τι είδους πληροφορίες που χρειαζόμαστε!
Πρότυπα
Όροι Χρήσης
Στοιχείο ποιότητας
Εργαλεία
Σχετικά με
Kurdipedia Archivists
Άρθρα για εμάς!
Προσθέστε Kurdipedia στην ιστοσελίδα σας
Προσθήκη / Διαγραφή Email
Στατιστικά Επισκέπτες
Στατιστικά στοιχεία
Γραμματοσειρές Μετατροπέας
Ημερολόγια Μετατροπέας
Γλώσσες και διαλέκτους των σελίδων
Πληκτρολόγιο
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
Γλώσσες
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
Ο λογαριασμός μου
Είσοδος
Η ιδιότητα του μέλους!
Ξεχάσατε τον κωδικό σας!
Αναζήτηση Αποστολή Εργαλεία Γλώσσες Ο λογαριασμός μου
Σύνθετη Αναζήτηση
Βιβλιοθήκη
Kουρδικά ονόματα
Χρονολόγιο των γεγονότων
πηγές
Ιστορία
Συλλογές του χρήστη
Δραστηριότητες
Αναζήτηση Βοήθεια;
Δημοσίευση
Video
Ταξινομήσεις
Τυχαία item!
Στείλτε το άρθρο
Αποστολή φωτογραφίας
Survey
Η γνώμη σας
Επικοινωνία
Τι είδους πληροφορίες που χρειαζόμαστε!
Πρότυπα
Όροι Χρήσης
Στοιχείο ποιότητας
Σχετικά με
Kurdipedia Archivists
Άρθρα για εμάς!
Προσθέστε Kurdipedia στην ιστοσελίδα σας
Προσθήκη / Διαγραφή Email
Στατιστικά Επισκέπτες
Στατιστικά στοιχεία
Γραμματοσειρές Μετατροπέας
Ημερολόγια Μετατροπέας
Γλώσσες και διαλέκτους των σελίδων
Πληκτρολόγιο
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
Είσοδος
Η ιδιότητα του μέλους!
Ξεχάσατε τον κωδικό σας!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 Σχετικά με
 Τυχαία item!
 Όροι Χρήσης
 Kurdipedia Archivists
 Η γνώμη σας
 Συλλογές του χρήστη
 Χρονολόγιο των γεγονότων
 Δραστηριότητες - Kurdipedia
 Βοήθεια
Νέα θέση
Βιβλιοθήκη
Η επανάσταση στη Ροζάβα Δημοκρατική αυτονομία και απελευθέρωση των γυναικών στο συριακό Κουρδιστάν
02-02-2018
هاوڕێ باخەوان
Στατιστικά
Άρθρα 519,537
Εικόνες 105,116
Βιβλία 19,519
Σχετικά αρχεία 97,774
Video 1,415
Μέρη & Οργανισμοί
Δημοκρατικό Κόμμα του Ιρανι...
Μάρτυρες
Φιντάν Ντογάν
Χάρτες
Mε πράσινο οι περιοχές που ...
Βιβλιοθήκη
Η επανάσταση στη Ροζάβα Δημ...
Βιβλιοθήκη
Αζάντ με λένε
باوک
Ομάδα: Άρθρα | Άρθρα Γλώσσα: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
στοιχείο κατάταξη
Άριστη
Πολύ καλό
Μέσος όρος
Κακή
Κακό
Προσθήκη στις συλλογές μου
Γράψτε το σχόλιό σας για αυτό το προϊόν!
Είδη ιστορία
Metadata
RSS
Αναζήτηση στο Google για τις εικόνες που σχετίζονται με το επιλεγμένο στοιχείο!
Αναζήτηση στο Google για το επιλεγμένο στοιχείο!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

باوک

باوک
باوک
#ڕەسوڵ سەفەریانی#

ژیان ڕێگایەکە کە جار و بار دەتباتە جیهانێک لەوێدا هەنگوین بە زارت تاڵ دەبێت و هەست دەکەیت کە کات لەوەستاندایە و باخی ئاواتت تەنیا پڕ بووە لە داری سوتاو. ئەمە ئه و وەک دەسپێکی قسەکانی دەیڵێت. ئه و کە ئەم ڕووداوەی بەسەر هاتووە. دەڵێت ئەمڕۆش کە پتر لە بیست ساڵی بەسەر دا تێدەپەڕێت کە بیری لێدەکەمەوە نەخوازانە دەچمە ئه و هەستەوە. ئێستاش ئه و دەموچاوانەم لەبەرچاوە. هاوار و گرمەی ئه و کابرا خرپنە قەڵەوە سەرو گوێلاک خڕەم لە گوێدایە. بەکراسێکی شینی تۆخ و پانتۆڵێکی ڕەشەوە لە لای سەرووی ژوورەکەوە بە قیافەیەکی حەق بەدەستانەوە دانیشتبوو. منیش لە پەنای درگاکەدا کزۆڵەم کردبوو. هەرچی ئه و دەنگی هەڵدێنا بچورکێکی ناخۆش سەرتاپێی دادەگرتم. هاوکات لەگەڵ قسەکانی ئه و سەرەتا هەموو نیگاکان بەره و لای ئه و گلۆر دەبوونەوە و پاشان وەک هەڵماتی سەر لێژی بەره و چاڵایی بەردرگاکە کەمنی لێ بووم دەگەڕاننەوە.

بەدزیەوە سەیری باوکم دەکرد کە لەم سەری ژوورەکەوە لە پەنای ماممدا دانیشتبوو. تووڕەبوو. بەڵام هاوکات سەرسووڕمانی لێدەباری. منی دەناسی و لای سەخت بوو بڕوا بە هەڵەی وا لە من بکات. بەڵام ئەم هەڵا و بەزمەش گڕی دەخستە کایەنی غەزەبی و هەر خەریکی خۆ کرۆشتن بوو.
لەودیویش دەنگە دەنگی ژنان دەهات. دەنگی پوورم لە هەموویان بەرزتر بوو کە دەیوت من بڕوا به و قسانە ناکەم. عەتا له و ڕێگەوجێگەدا نییە کە هەڵەی وا بکات. پاش ئەمە دەنگەدەنگی ئەوانیتر نەیهێشت لە قسەکانیتری پوورم تێبگەم. دەنگی خوشکەکانیشم دەهات. دەنگەکان تێکەڵ دەبوون و کەس نەیدەزانی کێ لەگەڵ کێ قسە دەکات.
حاجی مێردی پورم کە دەبووە ساحێب ماڵی کابرای خڕۆکە جار و باربەدەم تەزبێح سوڕدانەوە هەوڵی دەدا کە کابرا خاو بکاتەوە. دەیوت: جا کاک حسین گیان کێ لە ئێوە باشتر کە ببێتە خزممان. من خۆم شانازیتان پێوە دەکەم. بەڵام پەلە مەکە با بزانین باسەکە چۆنە.
کاک حوسەینیش هەڵیدەدا و دەیوت: من گوێم لەمانە نییە، ئەمشه و هێناومە و نایبەمەوە. بووکی خۆتانە، پێتان خۆش بێت و پێتان ناخۆش بێت هی خۆتانە. بەکراسەکەی بەریەوە هێناومە و دەبێت هەر ئەمشه و مارەی بکەین و بۆتانی جێ دێڵم. من نامەوێت ئابڕوم بچێت.

هەرچی کاک حوسەین وایدەوت، وامدەزانی هەرئێستا لەبەردەم دادگادام و ئەوە قازییەکەیە حوکمی ئەبەدم بەسەردا دەسەپێنێت. ترسابووم. ڕەنگ بەڕوومەوە نەمابوو. ڕەنگە باوکیشم هەستی بە ترسانەکەی من کردبوو، بۆیە کەمتر قامچی نیگای دەئاڵاندە من. سالاری برام لە پەنامەوە دانیشتبوو. جاروبار سەیرێکی منی دەکرد وەک بڵێت ئەک له و کاکەمە، یانی ئەوەندەش فێڵبازە و نەمزانیوە. بزەیەک دەهاتە سەرلیوی، بەڵام کە نیگا و ڕوخساری ژاراوی و داروخاوی منی دەبینی زەردەی دەپەڕی. دەمزانی قسەی پێەوە و لە هەلێک دەگەڕێت بۆ گەیشتن بە ڕاستییەکان بمخاتە ژێر بارانی پرسیار. بەڵام منیش خۆم لە تێکەڵاو بوونی نیگام لەگەڵ نیگای دەدزییەوە. باش بوو کەسێک لە ژوورەکەی ژنانەوە چای هێنا و ئەویش مەجبور بوو هەستێ و لێی وەربگرێت و بیگێڕێت.

حەزم دەکرد بەبۆنەی شتێکەوە لە ژوورەکە بچمە دەرەوە. هەستم دەکرد هەوای ژوورەکە زۆر قورسە و خەریکم دەخنکم. بەڵام لەودیو درگای ژوورەکەیشەوە بە یەک مەتر ئەولاتری ژووری دانیشتنەکە بوو. ژنان دانیشتبوون. دەترسام نیگام لە نیگای دایکی کچە و کچەکە یان پوورم گیربکات. بەڕاستی هەل و مەرجەکە وەها بوو لە هەموو کەسێک خۆم دەدزییەوە.
دانیشتوان هەوڵیان دەدا بۆ هێور کردنەوەی کابرا، یان ڕەنگە لەبەر ڕەواننەوەی خەم و ترسی من، باسەکە بگۆڕن و زۆر شتەکە گرینگ و گەورە نەکەنەوە. بەڵام ئه و کابرا دەتوت مامەڵەی مان و نەمانی کردوە و نایەوێت پەژیوان بێتەوە. چوبووە سەردارێک بەرز و نەیدەویست بێتە خوارەوە.

بە ڕواڵەت بێدەنگ بووم و سەرم داخستبوو، بەڵام لە دەروونمەوە خەریکی بینینی دووبارەی هەموو ئه و فیلمانە بووم کە بوونە هۆی سازدانی ئەم سێناریو تاڵە. بیرم لە میوانیەکەی پوورم دەکردەوە ەوە کە بە بۆنەی پێکردنەوەی یەکێک لە ئامۆزاکانم کە تازە ژنی هێنا بوو، هەموو خزم و نزیکەکان و کرێنشینە نوێکەیان، ماڵی ئەم کاک حوسەینە، ی لە دەوری یەک کۆکردبووەوە. منیش تەنیا چەن سەعاتێک بۆ نانخواردنی نیوەڕۆ ملم شکاند و چووم بۆ ئەوێ. شه و کە هاتمەوە خوشکەکانم بە بزە و پێکەنین و توانج و گاڵتەوە دەوریان دابووم. نەمدەزانی باسی چی دەکەن. تا لە هەلێکدا کە باوک و دایکم دیار نەبوون پیان وتم کە زارا خۆشی لێت هاتوە و دڵی لێت چووە. بە سەرسوڕمانەوە پرسیم: زارا؟!

وتیان بەڵێ، کچەکەی کرێنشینەکەی ماڵی پوورم. وتم من قەتم نەبینیوە. خۆتان دەزانن من زۆر شەرمنم کەی ئەتوانم لە نێو ئه و هەموو میوانەدا سەرنجی کچان و ژنان بدەم و بزانم کێی لێیە و کێی لێ نییە. من ڕووم نەبوو سەیری پیاوەکانیش بە تەواوەتی بکەم. ئەمەم بە گاڵتەیەکی مناڵانەم زانی و ئیتر هەر بیریشم لێنەکردەوە. تا ماوەیەکیتر پاش ئەوە ڕۆژێکیتر خوشکەکانم وتیان ئەمڕۆش لە ماڵی پوورم بووین. زارامان بینی دیسان لە بەردەم هەموومانا وتی من کاکەتم خۆش دەوێت. ئەڵێت حەزدەکەم ببم بە بووکی ئێوە. خۆشتانم دەوێت. منیش وتم: دەی خۆ هەر من براتان نیم لەوانەیه مەبەستی سالار بێت، بۆ ڕیشی منتان گرتوە. وتیان نا ئه و خۆی نێوی تۆ و دوکانەکەیشت دەزانێت و دەڵێت هەموو جارێک کە بە بەر دووکانەکەید ا تێدەپەڕم دەیبینم و خۆشحال دەبم.

بەڵام بەڕاستی من قەتم نەبینی بوو یان ڕەنگە بینیبێتم بەڵام نەمدەناسی. ئەم قسانە بڕێک مێشکمی سەرقاڵ کردبوو. جار و بار بیرم لێدەکردەوە کە بڵێی ئەوە کێ بێت. کەم کەم وام لێهات کە حەزم دەکرد بیبینم. هەتا ئەو ڕۆژەی کە پوورم هات بۆ دووکان بۆ لای من بۆ ئەوەی عەکسێک بگرێت بۆ سەر دەفتەرچەی بیمه. نازانم بەرێکەوت بوو یان بە قەست زارا و دایکی لەگەل پورم هاتبون. ئەو ڕۆژە بۆ یەکەم جار زارام بینی. بەڵام بەڕاستی نە تەمەنی بۆ من دەبوو، نە هەیکەلیشی لەوانە بوو کە من حەزی لێبکەم. بۆیە هەر خۆم لەقەرەی نەدا و دامە ئه و بارەی کە هیچیشم نەبیستوە.

من ئیتر قەت بیرم لێنەدەکردەوە و پێم وابوو کە ئەم بە هێند نەگرتنەی من ئەویش لە بیرەکانی پەژیوان دەکاتەوە و واز دێنێت. بەڵام ئا گرەکە لای ئه و هەر دایساو بوو. چەن جارێکیتر لە لای خوشک و خزمەکانم باسی منی کردبوو. هەوڵیشی دەدا بەبەر دوکاندا بێت و بچێت بۆ ئەوەی سەرنجی من ڕاکێشێت. کە منیشی دەبینی بە نازێکەوە سەیری دەکردم و سڵاوی دەکرد. ئەمە وایکرد کەوتمە بیری ئەوەی کە بە شێوەیەک پێی بڵێم واز لە من بێنێت و باسم نەکات با هەم ناوی خۆی نەزڕێنێت و هەم موشکلەش بۆ من نەنێتەوە. ڕۆژێک کە لەبەر دووکانەوە تێپەڕ بوو، سڵاوی کرد و هەواڵی خوشکەکانمی پرسی. منیش سپاسم کرد و پێم وت ئەگەر کاتت بوو وەرە چەن دەققە پێکەوە قسە بکەین. نەمزانی ئه و ئەوەندە بە هێندی دەگرێت و بە پەلە و لە خۆشیانا هەردەگاتە ماڵەوە بە بیانوی شت لەبیر چون دێتە دەرەوە. قوت لە دوکان حازر بوو. منیش بۆ ئەوەی نەوەک لەدەرەوەی دوکان کەس بیبینێت و شک دروست بکات، وەک مشتەری سەیرم کرد و بردمە ژووری ئاتلیە، ئەوشوێنەی وێنەکان هەڵدەگرن. لەوێ پێم وت خوشکی من بۆ لەخۆتەوە باسی من لای خەڵک و خوشکەکانم دەکەیت. من و تۆ هیچ چەشنە پێووەندیەکمان نەبووە. جگە لەوە خۆ من جارێ هەل و مەرجی ژن هێنانم نییە. سەربازیم نەکردوە. مناڵم. لە پێشدا سەری داخست، بەڵام پاشان هەوڵی دا پێم بڵێت کە منیش پەلەم نییە و دەتوانم ڕاوەستم تا تۆ ئامادەی ژن و ژیان دەبیت. بەڵام من پێم وت کە من نامەوێت قەت کەس بە خۆمەوە ببەستمەوە. وتم من بڕوام بە دڵداری و خۆشەویستی نییە. باشترە تۆش لەبیری کەیت و ئیتر باسی لێنەکەیت و بچی بەدوای ژیانی خۆتا.

پاش چەن دەققەیەک بەڕێم کرد و ڕۆیی. خۆشحاڵ بووم لەوەی کە هەلێک ڕەخسا و بە خێر و بێدەنگ ئەم موشکلەم حەل کرد. بەڵام هێشتا چارەکێک لای نەدابوو کە کابرایەکی سک زلی خرپن بە تووڕەییەوە خۆی کرد بە دووکاندا و وتی: ئەوە زارا لێرە بوو؟ پێش ئەوەی من بتوانم ساخ بمەوە بۆ وەڵامەکەی، گرماندی: تۆ ئەتەوێ بە ناموس و ئابڕوی من گاڵتە بکەی. ئەمە ناخۆیت. ئیتر چاوەڕێی وەڵامی من نەبوو. خێرا لە دوکان چووە دەرەوە. منیش واقم وڕ مابوو. چۆنی زانیوە؟ ئایا زارا بۆی گێڕاوەتەوە؟ یان خۆی بینیویەتی؟

له و کاتەوە ترسێک لە دڵم نیشتبوو، بەڵام نەمدەزانی هەڵای وەهام بۆ دەنێتەوە و دەیەوێت بەزۆر، ژنێکی نەبەدڵ و ناوەخت بکات بەتووشمەوە. نەمدەزانی چی بڵێم. لە دوو ڕێانێکی سەیردا گیرم کردبوو. ئەگەر ڕاستم دەوت ژیانی ئه و کچە دەکەوتە مەترسی، درۆشم دەکرد خۆم دەچەقیمە قوڕێک کە دەرهاتنی ئەستەم بوو.
مامم کاتێک زانی کە کابرا دەسبەردار نییە و زۆری هێناوە و بە بڕیارەوە هاتووە، وتی کاکە ئێوارە کە خوشکم تێلی بۆ کردم و باسەکەی بە کورتی گێڕاوە و وتی شه و وەرە بۆ ماڵی کاکم من وام نەدەزانی. ئێشتاش ئەم هەراو هاوارەی ناوێت. دەبێت بزانین کوڕە و کچە یەکیان دەوێت یان نا. ئەگەر ئەوان یەکیان بووێت ئەوە هەر ئەمشه و مارەی دەکەین و تۆ بە تەنیا بەڕێ دەکەینەوە.
من بەم قسە زۆر ترسام چوون دەمزانی ئه و پڕ بەدڵ حەز دەکات. دەترسام کە درۆ بکات بە دەم منەوە و بڵێت پێمی وتوە خۆشم دەوێیت.
مامم ڕووی لە من کرد و وتی: ڕۆلە تۆ ئه و کچەت دەوێت؟ یان بڵێم یەکترتان خۆش دەوێت یان نا؟
وتم: مامە گیان من ئەمڕۆ یەکەم جارە بیدوێنم. خۆشەویستی چی؟ من کەی کاتی ژن هێنانمە. بڕوا بکەن من تەنیا چەن دەققە بینیومە و دەستیشم لە دەستی نەکەوتوە. نازانم چۆن کاک حوسەین دەڵێ تۆ ئابڕوی کچە و ئێمەت بردوە. کەس بەم باسە نازانێت و کەس هیچی نەبینیوە و نەبیستوە.
مامم بە سالاری برامی وت کە بڕوات پورم یان کەسێکیتریان بانگ بکات بێن بۆ لای ئێمە. سالار پورمی بانگ کرد و مامیشم باسەکەی بۆ گێڕاوە و وتی بۆ دڵنیایی بچن لە کچەکەش بپرسن. ئەگەر ئه و وتی نا وانییە و ئێمە یەکمان خۆش دەوێت ئەوە باشە مەلا دێنین و مارەی دەکەین.
بەم وتە ئیتر تەواو شپرزە بووم. دونیا ڕووخا بەسەرمدا. تف لە دەممدا وشک بوو. هەستم کرد کە ڕەنگم هەلبروسقاوە. چوون دەمزانی کچەکه منی خۆش دەوێت و ئەم هەلە بە باش دەزانێت و هەستی خۆی دەڵێت. بەم شێوە بە ئاواتی خۆی دەگات و جەهەنمێکیش بۆمن دەرەخسێنێت کە خۆشی تێدا دەسوتێنێت.

تا پوورم هاتەوە، ژوورەکە بێدەنگیێکی قورس بەسەریدا زاڵ بوو. بەڵام کەس حاڵی منی نەدەزانی. منێک کە دەبووا لەگەڵ کەسێک ببم بە هاوسەر کە نەک هەر نەمدەناسی بەڵکو نەیشمدەتوانی خۆشم بوێت. قینم لە خۆم و له هەرچی ژیان و ژن و ژنهێنانە هەڵسابوو. بەڕاسی کە بیرم لە ژن دەکردەوە قیزم دەکرد. دڵم تێکدەچوو.قەت بیرم نەدەکردەوە کە ڕۆژێک وام لێبێت کە ناوی ژن و ژنهێنان دڵم تێکهەڵبدات.
لە دونیای دارووخاوی خۆمدا بووم کە درگایان کردەوە. پوورم بانگی کردم. هەستام و چوومەدەرەوە. بە نیگەرانی و ترسەوە ڕووم لە پوورم کرد و پرسیم: چێ بووە؟ چی دەڵێت؟ وتی جارێ شتێکی وای نەوتوە. من بە باشم زانی تۆش لەوێ بیت و بە گوێی خۆت قسەکانی ئه و ببیسیت و سبەی ڕۆژ نەڵێیت خەتای پوورم بووە.
بە ناو ژووری دانیشتنەکاندا ڕۆیشتین. کچەکە و دایکی و خوشکەکانم لە ژوورەکەیتر دانیشتبوون. مەرحەبایی دایکیم کرد و بە نارەحەتیەوە سەیرێکی ئەویشم کرد کە بڵێم ئەمە خەتای تۆیە. دانیشتین. ڕووم لە زارا کرد و وتم تۆ چیت وتوە بە باوکت کە ئه و وەها توڕە و توند بووە؟
بە حاڵەتێکی پرسیاری و سەلبییەوە وتی: باوکم؟! من شتێکم نەوتوە. تەنیا پێم وتوە کە ئیشێکی خۆم بووە و پرسیاری عەکسم لێکردوە.
کە وای وت بڕێک دەرونم هێور و بووەوە و خۆم گرتەوە. دایکی وتی ئەی ڕاستیەکەی چییە بۆ چوویت بۆ دوکان؟
دەستی کرد بە گریان و بڕێک بێدەنگ بوو. پاشان سەری هەڵبڕی ووتی لەبەر ئەوە چووم بەڵکو لە ماڵی ئێوە ڕزگارم بێت. لەبەر ئەوە چووم کە تانە و سەرکۆنەم لەکۆڵ بێتەوە. چووم بەڵکو له سەرباربوون بێمە دەر. ئەگینا ئەم، بەسەر ئاماژەی بۆ من کرد، ئاگای لە هیچ نەبووە و زۆریش بە ڕێزەوە ئامۆژگاری کردم. من هیچ تاوانێک لەسەر ئەم نابینم. دەستیشی لەدەستم نەکەوتوە. وەک برایەک قسەی لەگەڵم کردوە.
پاش ئەم قسانە پوورم ڕووی لە دایکی زارا کرد و وتی کەواتە هەستە با بچین بۆ لای پیاوەکان و باسەکەیان بۆ بگێڕینەوە. بەڵام دایکی زارا وتی وا باشترە هەر بڵێین کە هیچیان دڵیان پێکەوە نییە و پێوەندیەکە تەنیا بۆ پرسیاری عەکس بووە. ئەگینا حوسەین هەردووکمان لەمال دەردەکات.
پاش بیستنی وەڵامی زارا، هەرچەند حوسەین نەیدەویست کە قبوڵی بکات بەڵام باسەکە ئارام کرایەوە و مامم وتی: کاکە خۆ بە زۆر نابێت، مەلاش بێنیت تا ئه و جووتە ڕازی نەبن ئەم کارە ناکرێت. ئەگەر کچەکەت ناوێت ئەوە شتێکیترە. کابرا کە ئەمەی بیست بڕێک تەریق بووەوە و ئارامی گرت و وتی باشە با بچمەوە خۆم بە گوێی خۆم لێی ببیسم. بە خوا بێتو وا نەبوبێت هاڵیدەدڕم.
ئەوشەوە بەم شێوە تێپەڕی، بەڵام ترس و خەفەتی پێشوی دڵم جێگەی خۆیان دا بە بەزەیی و پرسیار. ماوەیەک پاش ئەوە ئه و ماڵە لە حەوشەی ماڵی پوورم گوێستیانەوە و ڕۆیشتن. پوورم دەیگوت پێم وابێت چونەتەوە بۆ سەردەشت. ئیتر باسی نەما تاوەکو چەند مانگ پاش ئەوەش هەر کە باسی ژن و ژنهێنان دەبوو، تەنانەت بۆ کەسانیتریش، دڵراوکێ و ترس بەسەرمدا دەهات و حەزم نەدەکرد کەس لەوباسانەم لەگەڵ بکات.. ماوەیەک تێپەڕیبوو، خەریک بوو هێور دەبوومەوە و لەبیرم دەچووەوە لە پڕ ڕۆژێک کچێک خۆی کرد بە دوکاندا و ناوی منی پرسی، کە دڵنیا بووم خۆمم لە جانتا ژنانەکەی شانیدا کاغەزێکی چوار لا کراوەی دەر هێنا و هاوکات کە بە دەست بەره و من ڕایکێشا وتی: ئەم ئەمانەتیە بۆ ئێوەیە. پێش ئەوەی من فریا بکەوم پرسیار بکەم چییە و کێ ناردویەتی، ئه و کە هاوکات بەره و درگاکە وەرچەرخابوو خواحافیزی کرد و ڕۆیشت.
بە سەرسوڕمانەوە کاغەزەکەم تۆ تۆ کردەوە. کە بینیم نێوەکەی نامەیەکە و بەم چەشنە دەستی پێکردبوو:

بۆ بەڕێز عەتا
لەگەڵ ڕێزم، لەناخی دڵمەوە داوای لێبوردن دەکەم بۆ ئه و هەڵایە کە ئه و شەوە بە هۆی هەڵەی منەوە بۆ تۆ هاتە پێش. بەڵام ویستم بە کورتی پێت بڵێم کە کاک حوسەین باوکی من نییە. باوکی من مامۆستای مەکتەب بوو. کاتێک من پێنج ساڵان بووم باوکم بە تاوانی چالاکی سیاسی دەستبەسەر کرا و پاش دوو ساڵ چاوەڕوانی، لەسێدارە درا و ئیتر من قەت نەمبینیەوە. پاش ئه و ڕووداوە من و دایکم بە تەنیا دەژیاین و جار و بار خاڵەکانم یارمەتیان دەداین. دایکیشم ئیشی ماڵانی دەکرد چون پارەی مانگانەکەمانیان بڕی بوو. تا کاک حوسەین هاتە داواکاری دایکم و دایکیشم لە ناچاری شوی پێکرد. لەورۆژەوە دەبینم کە دایکم لەبەر من مەجبورە زۆر بۆڵە و هەڕەشه و قسەی ناخۆش و ڕووداوی لە چەشنی ئەوەی ئێوەش قبووڵ بکات. من هەست دەکەم سەرباری ژیانی ئەوانم و بە ماننەوەی من لەوانەیە ژیانی دایکیشم توشی ڕووخان بێت. بۆیە کاتێک ئەم نامە دەگاتە دەستی ئێوە من باری قورسی سەرشانی دایکم و لوی بەرچاوی کاک حوسەینم لابردوە. [1]
Αυτό το στοιχείο έχει γραφτεί σε (کوردیی ناوەڕاست) γλώσσα, κάντε κλικ στο εικονίδιο για να ανοίξετε το στοιχείο στην αρχική γλώσσα!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Αυτό το στοιχείο έχει προβληθεί φορές 269
HashTag
πηγές
[1] | کوردیی ناوەڕاست | قەڵەم
Συνδέεται στοιχεία: 2
Ομάδα: Άρθρα
Άρθρα Γλώσσα: کوردیی ناوەڕاست
Βιβλίο: No specified T4 267
Γλώσσα - Διάλεκτος: Κουρδικό - Sorani
Τύπος Εγγράφου: Alkukielellä
Χώρα - Επαρχία: No specified T4 298
Technical Metadata
Τα πνευματικά δικαιώματα αυτού του στοιχείου έχει εκδοθεί σε Kurdipedia από τον ιδιοκτήτη του στοιχείου!
Στοιχείο ποιότητας: 98%
98%
Προστέθηκε από ( زریان عەلی ) στο 29-06-2022
Αυτό το άρθρο έχει ελεγχθεί και κυκλοφορήσει από ( زریان سەرچناری ) στο 30-06-2022
Αυτό το στοιχείο ενημερώθηκε πρόσφατα από ( زریان سەرچناری ) για: 30-06-2022
URL
Το στοιχείο αυτό, σύμφωνα με Kurdipedia του (Πρότυπα) δεν έχει ολοκληρωθεί ακόμα!
Αυτό το στοιχείο έχει προβληθεί φορές 269
Kurdipedia είναι η μεγαλύτερη πολύγλωσση πηγές για την κουρδική πληροφορίες!
βιογραφία
Τζεμίλ Τουράν
Βιβλιοθήκη
Η επανάσταση στη Ροζάβα Δημοκρατική αυτονομία και απελευθέρωση των γυναικών στο συριακό Κουρδιστάν

Actual
Μέρη & Οργανισμοί
Δημοκρατικό Κόμμα του Ιρανικού Κουρδιστάν
02-03-2015
هاوڕێ باخەوان
Δημοκρατικό Κόμμα του Ιρανικού Κουρδιστάν
Μάρτυρες
Φιντάν Ντογάν
02-03-2015
هاوڕێ باخەوان
Φιντάν Ντογάν
Χάρτες
Mε πράσινο οι περιοχές που ελέγχουν οι Κούρδοι, με κίτρινο οι περιοχές που διεξάγονται μάχες και επιχειρήσεις
02-03-2015
هاوڕێ باخەوان
Mε πράσινο οι περιοχές που ελέγχουν οι Κούρδοι, με κίτρινο οι περιοχές που διεξάγονται μάχες και επιχειρήσεις
Βιβλιοθήκη
Η επανάσταση στη Ροζάβα Δημοκρατική αυτονομία και απελευθέρωση των γυναικών στο συριακό Κουρδιστάν
02-02-2018
هاوڕێ باخەوان
Η επανάσταση στη Ροζάβα Δημοκρατική αυτονομία και απελευθέρωση των γυναικών στο συριακό Κουρδιστάν
Βιβλιοθήκη
Αζάντ με λένε
13-08-2018
زریان سەرچناری
Αζάντ με λένε
Νέα θέση
Βιβλιοθήκη
Η επανάσταση στη Ροζάβα Δημοκρατική αυτονομία και απελευθέρωση των γυναικών στο συριακό Κουρδιστάν
02-02-2018
هاوڕێ باخەوان
Στατιστικά
Άρθρα 519,537
Εικόνες 105,116
Βιβλία 19,519
Σχετικά αρχεία 97,774
Video 1,415
Kurdipedia είναι η μεγαλύτερη πολύγλωσση πηγές για την κουρδική πληροφορίες!
βιογραφία
Τζεμίλ Τουράν
Βιβλιοθήκη
Η επανάσταση στη Ροζάβα Δημοκρατική αυτονομία και απελευθέρωση των γυναικών στο συριακό Κουρδιστάν
Folders
βιογραφία - Φύλο - Άντρας Μάρτυρες - Φύλο - Γυναίκα βιογραφία - Έθνους - Κούρδος Μάρτυρες - Έθνους - Κούρδος Μέρη - Χώρα - Επαρχία - Μέρη & Οργανισμοί - Χώρα - Επαρχία - Βιβλιοθήκη - Χώρα - Επαρχία - Έξω βιογραφία - Οι άνθρωποι τύπου - Δημοσιογράφος βιογραφία - Οι άνθρωποι τύπου - Μυθιστόρημα συγγραφέας βιογραφία - Οι άνθρωποι τύπου -

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.58
| Επικοινωνία | CSS3 | HTML5

| Σελίδα χρόνος γενεάς: 0.578 δευτερόλεπτο (s)!