پیرۆزنامەی حامید فەرەج بە بۆنەی دەرچوونی گۆڤاری هاوار
15ی حوزەریران، 1932
پیرۆزنامە
برای گەڤرە و خۆشەویست، میر جەلادەت عالی بەدرخان!
لەپاش دەستگوشین، دەمێک بوو چاوڕوانیی ستارەیەکی گەلاوێژی کوردمان دەکرد. تاکوو دوێنێ بە چاوی خۆمان دیمان کە ئەویش کۆڤاری (هاوار)ە کە چاوی هەموو کوردێکی ڕوون کردەوە، هیوامان وایە کە بە تینی پریشکی، گش کوردستان ڕووناک کاتەوە و هەموو کوردێک بە دەم ئەم هاوارەوە بچێ تا بکەوینە سەر ڕێگای ڕاست و بۆ یەکیەتیی کوردان هەوڵ بدەین.
بە ناوی گش لاوێکی کوردی عێراقەوە پیرۆزیی (هاوار)تان پێشکەش دەکەم.
ڕجا ئەکەین لەمەودوا هەوڵ بدەن بۆ تەوحیدی لەهجات، تاکوو هەموو کوردێ وەک یەک ئیستیفادە لە (هاوار)تان بکەن. ئامادەین بۆ هەموو خیدمەتکارییەکتان. ئیتر یاریدە و دەوامی (هاوار)تان لە یەزدان تەڵەب دەکەین.[1]
Αυτό το στοιχείο έχει γραφτεί σε (کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish) γλώσσα, κάντε κλικ στο εικονίδιο
για να ανοίξετε το στοιχείο στην αρχική γλώσσα!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Αυτό το στοιχείο έχει προβληθεί φορές 771
Γράψτε το σχόλιό σας για αυτό το προϊόν!