دەقی پرسەنامەکەی دەرباز کۆسرەت ڕەسوڵ:
بەڕێزان: خانەوادەو کەسوکاری شاعیری کۆچکردوو نەوزاد ڕەفعەت
بەداخەوە هەواڵی کۆچی دوایی شاعیری گەورەو ناسراوی کورد (نەوزاد ڕەفعەت)م بیست، دڵگران و خەمباری کردم، هاوبەشی خەمتانم.
نەوزاد ڕەفعەت نووسەرو شاعیرێکی دیارو ناسراوی کوردستان و #هەولێر# بوو، خاوەنی قەڵەمێکی بە بڕشت بوو، تەمەنی خۆی بۆ خزمەتی نووسین و بواری ڕۆشنبیری تەرخان کرد، بەداخەوە ئەمڕۆ ماڵئاوایی لێکردین و جێی هێشتین، پرسەو سەرەخۆشی و هاوخەمی خۆمتان ئاراستە دەکەم، هیواخوازم ئەمە دواکۆست و ناخۆشیتان بێت، خوای گەورە سەبووری هەموو لایەک بدات و کۆچکردوو جێگای بەهەشتی بەرین بێت.
دەرباز کۆسرەت ڕەسول
کارگێڕی مەکتەبی سیاسی
#یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان#[1]
⚠️ تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!
Αυτό το στοιχείο έχει γραφτεί σε (کوردیی ناوەڕاست) γλώσσα, κάντε κλικ στο εικονίδιο
για να ανοίξετε το στοιχείο στην αρχική γλώσσα!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Αυτό το στοιχείο έχει προβληθεί φορές 1,154
Γράψτε το σχόλιό σας για αυτό το προϊόν!