فەرماندەیی ناوەندی سوپای ئەمریکا پرسە و سەرەخۆشی خۆی ئاراستەی کەسوکاری ئەو شەڕڤانانە و خەڵکی ڕۆژئاوای کوردستان دەکات کە دوو ڕۆژ لەمەوبەر کرانە ئامانج و گیانیان لەدەستدا.
رۆژی 22-07-2022، ئۆتۆمبێلێک لە ڕێگەی #قامیشلۆ# کرایە ئامانج. هێزەکانی سووریای دیموکرات - هەسەدە لە ڕاگەیێندراوێکدا بڵاویکردەوە، بە ئامانجکردنەکە لە لایەن درۆنێکی تورکیاوە بووە و لە ئەنجامدا سێ کەس بە ناوەکانی #سەلوە یوسف# و جانا و ڕووها گیانیان لەدەستداوە.
هەسەدە دەڵێت، سەلوا لە ساڵانی ڕابردوودا لە نێو ڕیزەکانی یەکینەکانی پاراستنی ژنان - یەپەژە ڕۆڵێکی دیاری هەبوو، زووش بووە فەرماندەیەکی یەکەی ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆر و لە زۆربەی شەڕەکانیشدا دژی داعش شەڕی کرد.
هەر لەو بارەوە فەرماندەیی ناوەندی سوپای ئەمریکا، یەکشەممە #24-7-2022# تویتێکی بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە: سەلوا سەرکردەیەکی دیاری هەسەدە بوو لە شەڕەکاندا دژی داعش، ئەوەش لە گەرمەی شەڕەکە لە ساڵی 2017 لە باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریا.
فەرماندەیی ناوەندی سوپای ئەمریکا دەڵێت، سەرەخۆشی خۆیان ئاراستەی کەسوکاری سەلوا و ئەو دوو شەڕڤانە، خەڵکی باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریا و هاوبەشەکانمان لە هەسەدە دەکەین. [1]
Αυτό το στοιχείο έχει γραφτεί σε (کوردیی ناوەڕاست) γλώσσα, κάντε κλικ στο εικονίδιο
για να ανοίξετε το στοιχείο στην αρχική γλώσσα!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Αυτό το στοιχείο έχει προβληθεί φορές 1,147
Γράψτε το σχόλιό σας για αυτό το προϊόν!