دەقی پرسەنامەکەی #قوباد تاڵەبانی#:
بەرێز کاک توانا کەمال
بەڕێزان خێزان و خانەوادەی کۆچکردوو
بەبیستنی هەواڵی کۆچی دوایی (دانا کەمال)، نیگەران و دڵگران بووم.
کۆچکردوو دانا کەمال لەبنەماڵەیەکی دیار و ناسراوی شاری #سلێمانی#یە و خۆشی ئەندازیارێکی سەرکەوتوو بوو کە ئەوپەڕی هەوڵی خۆی خستبەوەگەڕ بۆ خزمەت و ئاوەدانی.
پرسەو سەرەخۆشی لەئێوەی خێزان و خانەوادە بەرێزەکەتان دەکەم و خۆم بەهاوبەشی خەمتان دەزانم، خوای گەورە لەکۆچکردوو خۆش بێت و جێگای بەهەشت بێت، سەبوری و دڵنەواییش بەهەموولایەک ببەخشێت.
انا لله و انا الیه ڕاجعون
قوباد تاڵەبانی
سەرپەرشتیاری مەکتەبی سکرتاریەتی سەرۆک #مام جەلال#[1]
⚠️ تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!
Αυτό το στοιχείο έχει γραφτεί σε (کوردیی ناوەڕاست) γλώσσα, κάντε κλικ στο εικονίδιο
για να ανοίξετε το στοιχείο στην αρχική γλώσσα!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Αυτό το στοιχείο έχει προβληθεί φορές 1,266
Γράψτε το σχόλιό σας για αυτό το προϊόν!