تەنیایی لە هاوەڵی خراپ باشتره
کورد وتویەتی: تەنیایی بۆ خودای چاکە، بەڵام لێرەدا تەنیایی بەباشتر داناوە وەک لەوەی هاوەڵ و هاوڕێ و برادەری خراپ و بێ ئەمەک و حەرامزادە و بێ کەڵکت هەبێت، ئەوەش بەدرێژایی ڕۆژگار تاقیکراوەتەوە، کە مرۆڤ بێ هاوەڵ بێت چاکترە وەک لە هاوڕێی بەد و خراپ، بۆیە وەکو ئامۆژگاری وڕێنوێنی کورد وتویەتی: تەنیایی لە هاوەڵی خراپ باشترە.[1]
Αυτό το στοιχείο έχει γραφτεί σε (کوردیی ناوەڕاست) γλώσσα, κάντε κλικ στο εικονίδιο
για να ανοίξετε το στοιχείο στην αρχική γλώσσα!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Αυτό το στοιχείο έχει προβληθεί φορές 298