ناونیشانی پەڕتووک: لەنێوان لەخەوما و مەسەلەی ویژداندا!
ناوی نووسەر: #ئازاد تۆفیق#
ساڵی چاپ: 2021
ژمارەی چاپ: یەکەم
جەمیل سائب پشتیوانی شۆڕشی شێخ مەحمودی نەمر نەکردوە.
ئەحمەد موختار جاف سەڕای ئەوەی شێخ زیندانی دەکات لەگوندی جاسەنە، تاکۆتایی پشتیوانی لەوشۆڕشە دەدات.
ئەم کتێبە، لەنوسینی نوسەر(مامۆستا ئازاد تۆفیق)ە، خاوەنی چواردەبەرهەمی ترە لەکتێبخانەی کوردیدا، پیشەی نوسەر ئێستە پارێزگاری شاری هەڵەبجەیە، لەم بەرهەمە کورتە دانسقە و جوانەدا، کاتێکی کەمی دەوێت بۆ خوێندنەوەی، هەرچەندە جەنابیان کاتێکی زۆری ویستوە بۆ گەڕان بەشوێن چەندین سەرچاوەی باوەڕ پێکراو، بۆ سەلماندنی نیازەکانی لەسەر بەراوردێک لەنێوان چیرۆکی (لەخەومای جەمیل سائب و مەسەلەی ویژدانی ئەحمەد موختارجاف)، سەرەڕای ئەوەی بەزمانێکی زۆر پاراو ئەدەبیانە باسێکی کورت لەئەدەبی کوردی سەرهەڵدانی هۆنراوە و چیرۆک دەکات، لەهەمان کاتدا باس لە برایەتی هونەری شیعر و ڕومان و چیرۆکەکانی گوێ ئاگردانی لادێ و ئاستی ڕۆشنگەری شاریش دەکات، گرنگی ئەدات بەوەی یەکەم چیرۆکی کوردی لە هەردوو شاری هەڵەبجە و سلێمانی سەری هەڵداوە، لەسەر دەستی منەوەران جەمیل سائب و شاعیر ئەحمەد موختارجافە بوە، زۆر بەویژدانەوە باس لە ژیان و خانەوادەی هەردوو چیرۆک نوس دەکات، بەڵگەکانیش شاهیدی ئەدەن لەسەر ڕاستگۆیی بەراورد کردنی نێوان هەردوو منەوەرانی چیرۆک نوسی کوردی.[1]
Σημείωση: το αρχείο PDF για αυτό το βιβλίο δεν είναι διαθέσιμο, παρακαλώ βοηθήστε Kurdipedia για να πάρει αυτό το αρχείο! Αποστολή βιβλίο Αυτό το στοιχείο έχει γραφτεί σε (کوردیی ناوەڕاست) γλώσσα, κάντε κλικ στο εικονίδιο
για να ανοίξετε το στοιχείο στην αρχική γλώσσα!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Αυτό το στοιχείο έχει προβληθεί φορές 744
Γράψτε το σχόλιό σας για αυτό το προϊόν!