بزووتنەوەی کۆماریخوازان ئیدانەی شەهید کردنی #ڕێزان جاوید# دەکات و هاوخەمی بۆ پەژاک و کۆدار دەردەبڕێ
بەرێزان: هاوسەرۆک و هەڤاڵانی هێژا لە پارتی ژیانی ئازادی کوردستان - پژاک، و کۆمەڵگەی دێموکراتیک و ئازادی ڕۆژهەڵاتی کوردستان - کۆدار
هەواڵی شەهیدبوونی کەسایەتی شۆرشڤان و تێکۆشەر، ئەندامی کۆردیناسیۆنی پەژاک و هاوسەرۆکی پێشووی کۆدار هەڤاڵ ڕێزان جاوید، کە جێگای ڕێز و خۆشەویستی گشت لایەکمان بوو، بوو بە مایەی خەمباری و دلگرانیمان.
بزووتنەوەی کۆماریخوازی ڕۆژهەڵاتی کوردستان هەوالی شەهید بوونی تێکۆشەری دیار و خۆشناو، کەسایەتی سیاسی، نەتەوەیی، و نیشتمانی هەڤال یوسف ڕەبانی ناسراو بە ڕێزان جاوید لە شاری قامیشلوی ڕۆژئاوای کوردستان، وەک خەسارێکی گەورە و قەرەبوونەکراوەی بزاڤی نەتەوەیی کورد دەنرخێنێت. بۆیە لەم پەیوەندییەدا بزووتنەوەی کۆماریخوازانی ڕۆژهەلاتی کوردستان دەگەل ئیدانەکردنی ئەم کردەوە تێرۆریستیە، سەرەخۆشی لە گەلی کوردی هێژا و تێکۆشەر، و سەرجەم بنەماڵەی سەربەرزی ڕەبانی لە شاری مەهاباد، و گشت هەڤالان و دۆستانی ئاراستە دەکات، و خۆی بە شەریکی غەم و پەژارەیان دەزانێت.
لەگەڵ ڕیزماندا
بزووتنەوەی کۆماریخوازی ڕۆژهەڵاتی کوردستان
20ی گەلاوێژی 2722ی کوردی
#10-08-2022# زاینی[1]
Αυτό το στοιχείο έχει γραφτεί σε (کوردیی ناوەڕاست) γλώσσα, κάντε κλικ στο εικονίδιο
για να ανοίξετε το στοιχείο στην αρχική γλώσσα!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Αυτό το στοιχείο έχει προβληθεί φορές 316
Γράψτε το σχόλιό σας για αυτό το προϊόν!