70٪ی بەڵێنەکانی ئیبراهیم ڕەئیسی پێچەوانە بوونەتەوە
جەلال مەحمودزادە، نوێنەری #مهاباد# لە مەجلیسی شوڕای ئیسلامیی ئێران، دووپاتی کردووەتەوە کە نزیکەی 70٪ی دروشم و بەڵێنەکانی ئیبراهیم ڕەئیسی سەرۆک کۆماری ئێران، جێبەجێنەکراون و تەنانەت پێچەوانەش بوونەتەوە.
نوێنەری مهاباد لە مەجلیسی شوڕای ئیسلامیی ئێران بە ئاژانسی هەواڵی ئیلنای ئەو وڵاتەی ڕاگەیاندووە، ئیبراهیم ڕەئیسی سەرۆک کۆماری ئێران لە کاتی بانگەشەی هەڵبژاردن و ناساندنی کابینەکەی، کۆمەڵێک بەڵێن و دروشمی دا، بەڵام 70٪یان جێبەجێنەکراون و تەنانەت پێچەوانەش بوونەتەوە.
جەلال مەحمودزادە، لەبارەی ئابووریی ئێران و هەڵاوسان لە وڵاتەدا، ڕایگەیاند: بڕیاربوو نرخەکان لە نرخەکانی ساڵی ڕابردوو زیاتر بەرز نەبێتەوە، بڕیاربوو نرخی دەرمان زیاتر نەبێت، ڕێژەی هەڵاوسان کەم ببێتەوە و ساڵانە ملیۆنێک هەلی کار ڕابگەیەندرێت و ملیۆنێک یەکەی نیشتەجێبوون دروست بکرێت، بەڵام ئەمانە هیچیان جێبەجێنەکران.
مەحمودزادە، لەبارەی پەیوەندی نێوان مەجلیسی شوڕای ئیسلامی و حکومەت، ئاماژەی بە پەیامی پشت ئەو کارتە زەردانەدا کە بە حکومەت دراوە.
ئەو گوتی: ئەو کارتە زەردانەی لەلایەن مەجلیسەوە بە وەزیرەکان دەدرێت، پەیامی خۆیان هەیە و دووپات لەوە دەکاتەوە کە حکومەت، بەرنامەکانی مەجلیسی جێبەجێ نەکردووە و پەیوەندی نێوان ئەو دوو دامەرزاوەیە ڕۆژبەرۆژ لاوازتر دەبێت.[1]
Αυτό το στοιχείο έχει γραφτεί σε (کوردیی ناوەڕاست) γλώσσα, κάντε κλικ στο εικονίδιο
για να ανοίξετε το στοιχείο στην αρχική γλώσσα!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Αυτό το στοιχείο έχει προβληθεί φορές 1,120
Γράψτε το σχόλιό σας για αυτό το προϊόν!