ڕەپ ڕەپ وەستاوە
پەڕۆی تیا گیرماوە
ڕەپ: ڕاست و ڕەق (فەرهەنگی خاڵ) لە مەتەڵەکەدا مەبەست لە کەنووە (کەنوو: ئامێرێکی کەلەپووری کوردییە، بۆ ئەمبارکردنی ئارد و دانەوێڵە بەکاردێ) لە کوردەواردا لە قوڕ درووست دەکرێ، قیت و قنج لە سووچێکی ماڵدا دادەنرێ، لەخوارەوە کونێک یان کەلێنێکی هەیە دانەوێڵەی لێوە ڕادەکیشرێتەدەر، پەڕۆی تیا گیرماوە: مەبەست لەو پارچە پەڕۆیەیە کە دەخرێتە ناو دەمی کەلێنەکەوە، بۆ ئەوەی دانەوێڵەی لێنەیەتەخوار. وەڵام (کەنوو) . [1]
Αυτό το στοιχείο έχει γραφτεί σε (کوردیی ناوەڕاست) γλώσσα, κάντε κλικ στο εικονίδιο
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
για να ανοίξετε το στοιχείο στην αρχική γλώσσα!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Αυτό το στοιχείο έχει προβληθεί φορές 397