مێردین یان ماردین (بە کوردیی باکووری: Mêrdîn، بە تورکی: Mardin) شارێکی باکووری کوردستانە، لە باشووری ڕۆژهەڵاتی تورکیا. شاری مێردین پایتەختی پارێزگای مێردینە. زۆربەی دانیشتوانی شارەکە کوردن، لەپاڵ ئەوانیش عەرەب و ئاشووری دەژین.
بەرزایی: 1083 مەتر (3٬553 پێ)
کۆدی تەلەفۆن: 0482
$کەش و هەوا$
مێردین بە هاوینێکی گەرم، زستانێکی تەڕ، باران و بەفراوی ناسراوە. لە وەرزی هاوین، پلەی گەرما بۆ زیاتر لە 40 پلە بەرزدەبێتەوە، ئەمەش بەهۆی هاوسنووری شارەکە لەگەڵ سووریا. لە مانگی کانوونی یەکەم بۆ ئازار، بەفر حەفتەیەک بۆ دوو حەفتە لە مێردین دەبارێت. لە مێردین ساڵانە 3000 کاتژمێر خۆرەتاوە، تا ئێستا 42.5 بەرزترین پلەی گەرمییە لە شارەکە تۆمارکرابێت. تێکڕای بارانبارین لەهەر ساڵێک 641.4 مم (25 ئینج). [1]
Αυτό το στοιχείο έχει γραφτεί σε (کوردیی ناوەڕاست) γλώσσα, κάντε κλικ στο εικονίδιο
για να ανοίξετε το στοιχείο στην αρχική γλώσσα!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Αυτό το στοιχείο έχει προβληθεί φορές 1,169
Γράψτε το σχόλιό σας για αυτό το προϊόν!