ملەی سەپان
ئه و سەپانانەی کە دروێنەیان دەکرد، هەندێکیان یان چەند سەپانێک یان دوو سەپان دەکەوتنە (ڕکە و ملە) کردن لە کاتی دروێنەدا، شەرت و مەرجیان دەکرد، کە پشتیان ڕاست نەکەنەوە هەتا (بەر) تەواو دەبێت، یان شەرتیان (مەرج) دەکرد لە گزنگی بەیانیەوە تا چێشتانێ پشتیان ڕاست نەکەنەوە، یەکبینە لە دروێنەکردن نەکەون.
زۆرجار (ڕکه -ڕقە) له کاردەترازا سەپان پشتیان ڕاست نە دەکردەوە هەتا ئه و سوارە و باوەشە دووراوانه ڕەوانەی گوند دەکرانەوە له گوندیش ژنان دەیانکوتا و گەنمەکەيان به (دەستاڕ) دەهاڕی و دەیانکردە هەویر و نان و ئەستورک دەیانهێناوه، سەر (پەرێز) ئینجا سەپانەکان پشتیان ڕاست دەکردەوە و ئەستورکەيان دەخوارد.[1]
Αυτό το στοιχείο έχει γραφτεί σε (کوردیی ناوەڕاست) γλώσσα, κάντε κλικ στο εικονίδιο
για να ανοίξετε το στοιχείο στην αρχική γλώσσα!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Αυτό το στοιχείο έχει προβληθεί φορές 185