#کاشییەکان# کە بۆ ماوەی نزیکەی چوار سەدە لە ناوچەکانی #میزۆپۆتامیا# فەرمانڕەواییان کردووە، لە باپیرە گەورەکانی کوردن کە لە چەندین هۆز و بنەماڵەی بچووک و گەورە پێک هاتبوون و توانییان دەسەڵاتیان فراوان بکەن و تەنانەت لە دەرەوەی سنووری کوردستانی گەورەش فەرمانڕەوایی بکەن.
زۆربەی سەرچاوە مێژووییەکان هاوڕان لەسەر ئەوەی کە زێدی سەرەکیی کاشییەکان ناوچەکانی #لوڕستان# بووە، بەڵام دواتر بەهۆی گەشەکردنەوە هەتا دەریاچەی قەزوێنیش ڕۆیشتووە.
سەبارەت بە سنووری دەسەڵاتداریی کاشییەکان لە سەرەتاوە لە ناوچەکانی ڕۆژهەڵاتی زنجیرە چیاکانی #زاگرۆس# بوو، بەڵام پاشان بەهۆی فراوانخوازی و سیاسەتی باش و زیرەکانە لە بواری دەسەڵاتداریدا توانییان زۆربەی ناوچەکانی میزۆپۆتامیا و بابل بخەنە ژێر حوکمی خۆیانەوە.
لە ماوەی فەرمانڕەواییەکەیاندا کاشییەکان پەیوەندییەکی باشیان لەگەڵ میسرییەکان هەبوو، تا ئەو ڕادەیەی کە کچی یەکێک لە پاشایانی کاشییەکان لەگەڵ فیرعەونێکی میسر هاوسەرگێریی کردووە.
ئامادەکردنی: #سارا سەردار#
[1]
Αυτό το στοιχείο έχει γραφτεί σε (کوردیی ناوەڕاست) γλώσσα, κάντε κλικ στο εικονίδιο
για να ανοίξετε το στοιχείο στην αρχική γλώσσα!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Αυτό το στοιχείο έχει προβληθεί φορές 976
Γράψτε το σχόλιό σας για αυτό το προϊόν!