پيرۆزکردنی زمان، خوێندنەوەيەک بۆ پێگەی زمانی کوردی لە گوتاری ئايينی سەدەکانی ناوەڕاستدا.
حەیدەر لەشکری
گۆڤاری: فریتیلاریای کوردکا. بولیتینی کوردیناسی ژمارە 7-8، 2015. ل.111 - 139
Magazine: Fritillaria Kurdica. Bulletin of Kurdish Studies №7-8, 2015. P. 111 - 139
لە دوای هاتنی ئيسلام و بوونی بە ئايينی باڵادەست لە کوردستان، زمانی کوردی خۆی لەبەردەم باوەڕێک و پيرۆزييەکدا دۆزييەوە کە پەيوەستە بە جيهانبينی و هێزی دەڵاڵەتييانەی زمانی عەرەبييەوە، زمانێک کە ئيدی دەروازەی بە گەردوونبوونی بەسەردا کرابۆوە. بۆيە بۆ کوردی و زمانەکانی تريش گوزارشت کردن لە باوەڕداری و پيرۆزييە ئايينيەکان جۆرێک لە ڕووبەڕووبوونەوەی تێدابوو. لێرەوە ئەو توانايەی بە زمانی دەسەڵات درابوو، هەروەها خۆنواندنی دەسەڵاتييانەی کورد لە پانتايی خەلافەتی ئيسلامی و ئەو گۆڕانە مەزهەبييانەی لە زەمينەی کوردی ڕوويانداوە، لەگەڵ پێکهاتەی کۆمەڵايەتی کورد و ئاستی تێگەيشتن لە ئاين و باوەڕداری بەگشتی، کەم تا زۆر ڕۆڵيان لە پێگەی زمانی کوردی لەو گوتارە ئايينيەدا هەبووە. بێگومان تێگەيشتن لە تەواوی ئەم گۆڕاوانە و ئەم پێگەيە دەتوانێ بەشێک لە مێژووی گەشەسەندنی زمانی کورديمان بۆ دەربخات، بەتايبەت کە لەوێ بەدواوە بەرە بەرە ئايينی ئيسلام جيهانبينی زۆرينەی کوردانی دادەڕشت و دەبووە ئەو کەناڵە باوەڕييەی لە ميانەيدا و لەماوەی درێژی مێژووييدا سيستەمە کولتورييەکەيانی پێکدەهێنا.
تێگەيشتن لەو پەيوەندييەی نێوان ئايينێکی دەرەکی لەگەڵ زمانێکی نێوخۆيی وەک کوردی بە هانامانەوە دێت بۆ تێگەيشتن لە فۆرمەکانی باوەڕداری و ئەو دەرکەوتە لۆکاڵييانەی دەشێ ئايينێکی هەمەگير هەی بێ و لە ئاکامدا سێکتی ئەوتۆی لێ دەربکەوێ، يان کاريگەری بەسەريانەوە هەبێ، کە تايبەتمەندبوونی خۆيان لە شوێن و کات و زمانەکەوە وەردەگرن و لەنێوياندا دەژين. لێرەوە دەخوازين، لەم توێژينەوەيدا، لەوەبگەين کە چۆن زمانێکی لۆکاڵی وەک کوردی، بە زارە فرەجۆرەکانيەوە، کاردەکات بۆ خۆ دۆزيينەوە لە نێو باوەڕی ئايينی غەيرە زماندا، کە ئيسلام و عەرەبييە. بۆ ئەمەش دەبێ هەر لە قۆناغی ڕووبەڕوو بونەوەوە دەست پێ بکەين؛ ئەو قۆناغەی زمان لە ئاکامی ژێرکەوتن و لەدەستدانی مافی بەکارهێنا�
Αυτό το στοιχείο έχει γραφτεί σε (کوردیی ناوەڕاست) γλώσσα, κάντε κλικ στο εικονίδιο
για να ανοίξετε το στοιχείο στην αρχική γλώσσα!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Αυτό το στοιχείο έχει προβληθεί φορές 771
Γράψτε το σχόλιό σας για αυτό το προϊόν!