ناونیشان: وەرزی هاوین
هاوین یەکێکه لە چوار وەرزەکەی ساڵ و گەرمترین وەرزە لە ناوچە مامناوەند و جەمسەرییەکاندا، هاوین بەدوای بەهاردا دێت و بەدوای هاوینیشدا پایز دێت، لە وەرزی هاویندا ڕۆژەکان درێژن و شەوگاریش کورتە چونکە خۆر زووتر هەڵدێت و درەنگتر ئاوا دەبێت، لەگەڵ کەمبوونەوەی درێژی ڕۆژگاریشدا بەرەو وەرزگۆڕین دەچین، وەرز گۆڕین نزیکەی سێ ڕۆژ پێش چلەی هاوین ڕوو دەدات، کات و بەرواری دەستپێکردنی وەرزی هاوین بە پێی ئاووهەوا و نەریت و کەلتوور دەگۆڕێت، کاتێک لە نیوەگۆی باکوور هاوینە، لە نیوەگۆی باشور زستانە، وە بە پێچەوانەشەوە.
بە گوێرەی کەشناسی، وەرزی هاوین لە 1ی حوزەیرانەوە دەست پێدەکات هەتا 31ی ئاب، هەروەها بە گوێرەی زانستی گەردوون وەرزی Gifts لە کاتی وەرگەڕانی هاوینە دەست پێدەکات و درێژترین ڕۆژی ساڵە.
$ئاووهەوای هاوین:$
بەگشتی وەرزی هاوین لە ژێر کارتێکردنی ئاووهەوای گەرم دایە و ئاووهەوای دەریایی ناوەڕاستیش لە ژێر کارتێکردنی هەوای وشک دایە، لە کاتێکدا لە ناوچەکانی تر (بە تایبەتی لە خۆرهەڵاتی ئاسیا بەهۆی وەرزە باوە) لە ژێر کارتێکردنی ئاووهەوای باراناویی دایە، وەرزی باراناویی کاتی ڕووان و گەشەکردنە لەنێو هەرێمی دەشتی بێداردا، وەرزی باراناویی لە ژێر کارتێکردنی گۆڕینی وەرزیدایە لە باوەباودا و بە وەرزە با ناسراوە.
لە ئۆقیانوسی ئەتڵەسی باکووردا وەرزی گێژەڵووکەی خولگەیی لە یەکی حوزەیرانەوە دەست پێدەکات هەتا 30 مانگی تشرینی دووەم، وەرزی گەردەلوولی ئۆقیانوسی ئەتڵەسی لە 10ی ئەیلولدا دەگاتە بەرزترین ئاست، لەکاتێکدا باکووری خۆرئاوای زەریایی هێمن بە درێژایی ساڵ گێژەڵووکەی خولگەیی لێ هەڵدەکات و کەمترین ئاستی لە مانگەکانی شوبات و ئازاردایە و بەرزترین ئاستی لە سەرەتای مانگی ئەیلولدایە، گەردەلوول لە باکوری شێوی هیندستانی لە مانگی نیسانەوە هەتا کانونی یەکەم زۆر باوە و لە مانگەکانی ئایار و تشرینی دووەم لە بەرزترین ئاستدایە
$یەکەم ڕۆژی هاوین چی بەسەر زەوی دادێت؟$
یەکەم ڕۆژی #هاوین چی بەسەر زەوی دادێت؟
1- تیشکی خۆر سوون دەبێت لەنیوەگۆی باکور لەسەر خولگەی قڕژاڵ (23٫5)باکور.
2- پلەی گەرمی بەرەو بەرزبوونەوە دەڕوات لەنیوەگۆی باکور(#کوردستان)یش دەکەوێتە ئەم بەشەوە لەسەر بازنەی پانی (36)باکور.
3- هاوینە لەنیوەگۆی باکور، زستانە لەنیوەگۆی باشوور.
4- ڕۆژ درێژ دەبێت لەهەمان کاتدا شەو کورت درێژ دەبن.
5- ئەمڕۆ بەدرێژترین ڕۆژ ئەژمار ئەکرێت.
6- دووری خۆر لەزەوی 152 ملیۆن/کم دوجا.[1][2]