قەسری شەمامکێ
گردی #سەعداوە#شی پێی دەوترێت، دەکەوێتە باشوری ڕۆژئاوای شاری #هەولێر# بەدووری (25) کیلۆمەتر لە نێوان گوندی (#تەرجان#) و گوندی (سەعداوە) یە، گردێکی گەورەیە و بە شوێنەوار ناسراوە، لە #19-08-1948# لە ڕۆژنامەی فەرمی (وقائع العراقی موقع اثری) بەشوێنەوار ناونووسکراوە، 2000 ساڵ پێش زایین ژیانی تێدابووە، دوایی لەسەردەمی ئاشورییەکان و میدییەکان و ئینجا فارس و یۆنان و ڕۆمان و ساسانیەکان ژیانی تێدا ماوە، وەک شارێکی گرنگ بووە، لە نووسینی ئاشورییەکان بە (ساری کاکزۆ) ناوزەد کراوە.[1]
Αυτό το στοιχείο έχει γραφτεί σε (کوردیی ناوەڕاست) γλώσσα, κάντε κλικ στο εικονίδιο
για να ανοίξετε το στοιχείο στην αρχική γλώσσα!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Αυτό το στοιχείο έχει προβληθεί φορές 515