مامێکم هەیە هێڵی هێڵی
دەشت و پەنا دەکێڵی
خۆی بە کولانێ دادێلی.
لە مەتەڵەکەدا خۆر بە مام چووێنراوە، هێڵی هێڵی، مەبەستی لە هێڵە باریکەکانی تیشکی خۆرە، دەشت و پەنا دەکێڵی واتە: تیشکی خۆی بەر هەموو پێچ و پەنا و دەشتودەرێک دەکەوێت، خۆی بە کولانێ دادێلی واتە: تیشکی خۆر خۆی بە هەموو کونێکدا دەکات و پێیدا دەچێتەخوار. وەڵام (تیشکی خۆر) [1]
Αυτό το στοιχείο έχει γραφτεί σε (کوردیی ناوەڕاست) γλώσσα, κάντε κλικ στο εικονίδιο
για να ανοίξετε το στοιχείο στην αρχική γλώσσα!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Αυτό το στοιχείο έχει προβληθεί φορές 297