بوار هۆکاری شکستی سەردانەکەی #نێچیرڤان بارزانی# بۆ نەجەف و کۆبوونەوە لەگەڵ سەدر ئاشکرادەکات
سەرچاوەیەکی ئاگادار هۆکاری ڕەتکردنەوەی دەستپێشخەرییەکەی #مەسعود بارزانی# سەرۆکی پارتی دیموکرات لەلایەن موقتەدا سەدر سەرۆکی ڕەوتی سەدر بۆ بوار ئاشکراکرد.
بەقسەی سەرچاوەکە، پێش ئەوەی بارزانی دەستپێشخەرییەکەی بخاتەڕوو، سەدر سێ جار داوای لە پارتی دیموکرات و هاوپەیمانی سەروەری سوونەکان کردووە، کە پەرلەمانتارەکانیان لە پەرلەمان بکشێننەوە.
هەر بەقسەی سەرچاوەکە، هەرچەندە سێ جار سەدر ئەو داوایەی خستووەتە بەردەم بارزانی و سوننەکان، بەڵام ئەوان ڕەتیانکردووەتەوە، پەرلەمانتارەکانیان بکشێننەوە، بۆیە سەدریش دەستپێشخەرییەکەی بارزانی بۆ چارەسەری دۆخی چەقبەستوویی عێراق ڕەتکردووەتەوە.
سەرچاوەکە باسی لەوەش کردووە، بەهۆی ڕەتکردنەوەی دەستپێشخەرییەکەی بارزانی، سەردانەکەی نێچیرڤان بارزانی جێگری سەرۆکی پارتی بۆ نەجەف و کۆبوونەوە لەگەڵ سەدریش شکستیهێناوە. [1]
Αυτό το στοιχείο έχει γραφτεί σε (کوردیی ناوەڕاست) γλώσσα, κάντε κλικ στο εικονίδιο
για να ανοίξετε το στοιχείο στην αρχική γλώσσα!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Αυτό το στοιχείο έχει προβληθεί φορές 944
Γράψτε το σχόλιό σας για αυτό το προϊόν!